پەری پەیکەر جوانی خونچە زارێ
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1142 بینین
پەری پەیکەر جوانی خونچە زارێ
نیگار شۆخ و شەنگی چاو خومارێ
بە ڕوو گوڵ، خونچە دەم، سینە وەکوو باخ
بە باڵا سەروە، مەم سێو و هەنارێ
لە کاتی پێکەنین و زەردە خەندە،
دڕ و یاقووت و مرواری دەبارێ
دەزانی دڵ کە پێکاوی بژانگە
بفەرموو خۆت بکە دەرمانی جارێ
بە تاتا پەرچەمی هاتۆتە سەر ڕوو
بەبای دا عەنبەری سارا بە بارێ
ئەو جەژنە هەموو کەس شادمانە،
منیش ئاوارەم و دوورم لە یارێ
بەهارە چۆپییە ئاهەنگ و بەزمە
دە نەی ژن لێ دە ئاوازی قەتارێ
وەرە مەی گێڕ بە چاوی مەست و کاڵت
ئەتۆش من مەست و بێ هۆش کە بە جارێ
وەکوو عەونیناسناوی ئەدەبی بە چەشنی ئاسکی کێوی
کە بەستراوم بە سام و تای سوارێ