خوماری چاوخومارێکم هەزاران وا خوماریتی

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1131 بینین
خوماری چاوخومارێکم هەزاران وا خوماریتی
ئەسیری زولفی یارێکم هەموو عالەم شکاریتی
وەکوو لەیلا بە سەد ناز و نەزاکەت عەقڵی لێ ساندم
دڵم دایە وەکوو مەجنوون لە عەشقا بێ قەراریتی
لە ئیقلیمی مەلاحەت چونکە بێ هاوتایە ئەو شۆخە
دەبینی چەند شەهەنشا وا موتیعی ڕاگوزاریتی
دەزانم دەم کوژی چاوی، تەنافی زولفی داو داوی
برۆی قەوس و موژەی پەیکانی عوشاقی هەژاریتی
بە غەمزەی چاوەکەی عەقڵ و دڵ و دینم بە غارەت چوو
خودا چی بوو کە وا ئیمڕۆ هەموو کەس ئینتیزاریتی
گوڵی ڕوخسارە، خونچەی لێوە عەرعەر قەددی شۆخیتی
گەهێ بولبول، گەهێ قومری، گەهێ دڵ وا هوزاریتی
شکۆفەی خونچەیی لێوی لە باخا وا دەمی داوە
ئەمە بۆی عەترە عەونیناسناوی ئەدەبی خەندەیێکی لێوو زاریتی