قوربان وەرە ئەم جەژنە قوربانە ئەگەر چی

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1099 بینین
قوربان وەرە ئەم جەژنە قوربانە ئەگەر چی
ئەم زەحمەت و ئازار و جەفادانە لەسەر چی
گەر دەم کوژی بەم چاوە بڵێ فورسەتە ئیمڕۆ
نەک ڕۆژی لە پەنهانەوە خوێنم بە هەدەر چی
ڕەنگین کە بە خوێنم وەرە دەی پەنجەیی ئاڵت
شایستە لە جەژنا بتەوێ گەر بە سەفەر چی
دوو زوڵفی سیاهت کە لە ڕووت هاتە تەماشا
نزیکە فەڕەنگ بێتۆ لەبۆ کەشفی قەمەر چی!
ئاهی منی دێوانە لەگەڵ بولبولی شەیدا،
پڕ سۆزە ئەگەر بێ لە موناجاتی سەحەر چی
مەقسەد نییە گەر کوشتنی من بۆ چی لە دوولا
سەف بەستە وئامادەیە ئیعلانی بە شەڕ چی
تەرکی نەزەری بادەی مەستانە کە عەونیناسناوی ئەدەبی
دووچاری دەبێ چاهی زەلالەت بە نەزەر چی!