تکا کارم لە تۆ مەیگێڕ نەکەی شادیم بە بەر بادەی

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1134 بینین
تکا کارم لە تۆ مەیگێڕ نەکەی شادیم بە بەر بادەی
خەمی ئێستا و لەمەو پێشم دەبێ ئیمشۆکە بەر بادەی
کە من دڵخوازی بادە و ئارەزووی ئاوازی شمشاڵم
پیاڵەی پڕ لە مەی هێنا گوتم: بۆ چی لە نەی نادەی
دەمێکە دوور لە بەزمی ئێوە، گیرۆدەی خەم و دەردم
فەرامۆشی دەکەم گشتی، ئەگەر پردە لە ڕووت لادەی
منم تەنیا لە کۆڕی بادە نۆشان ئاشنای ساقی
کە چی تۆ هەر وەکوو بێگانە ئاسا ڕوو بە من نادەی
دەمێکە ئارەزووی ماچێکی لێوی تۆم لە دڵ دایە
چ خۆشە من بڵێم زووکە بفەرمووی تۆش بڵێی: ها دەی
کە پەنجەی زیوی کردە شانە، زوڵفی لوولی دابێنێ
شنەی با دڵ دەبزوێنێ ئەگەر زوڵفت بەبەر بادەی
ئەمن مەیخانە و ساقی، بە شێخ و خانەقا نادەم
گوتی عەونیناسناوی ئەدەبی هەتا ماوی نەکەی لەم ڕێگە قەت لادەی