بە هیوای هاتنت شەو تا بەیانی

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1246 بینین
بە هیوای هاتنت شەو تا بەیانی
بە چاوی مەستی تۆ چاوم لەڕێیە!
چییە جارێ گوزەر فەرمووی بەلامان
نیشانەی گەورەیی و کاری بە جێیە!
سەبا ئیمشۆکە مژدەی خۆشی هێنا
گوتی: ئامادە بە دولبەر لە ڕێیە!
کەسێک پرسی لە لەیلا خۆت دەزانی
کە مەجنوون وێڵ و سەرگەردانی کێیە؟
یەکەم سەر مەشقی دەرسی عەشقە فەرمووی
لە پۆلێکا هەزار مەجنوونی لێیە!
لە بێستوون یادگاری دەستی فەرهاد،
نیگاری شیرنە ئێستا لەوێیە!
ئەگەر دەستم لە گەردەن تەوقی مل بێ
کەمەندی زولفی ئەم شۆخەم لە پێیە!
وەکوو عەونیناسناوی ئەدەبی منیش بۆ فەرشی ژێر پێت
سەرم دانا، سەری دانا لە ڕێیە!