کە من هۆگر بە تۆ بووم تازە بۆ چی دولبەرێکی تر،

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1471 بینین
کە من هۆگر بە تۆ بووم تازە بۆ چی دولبەرێکی تر،
دەرمکەی لێرە ناڕۆم ناچمە کووچە و دەرێکی تر
منی دیت نیوە کوشتەی نازی چاوی خۆیەتی فەرمووی
خەڵاتی مەرگە بۆ تۆ بگرە ها دەی خەنجەرێکی تر
لە سیحری سامیری باکم نییە ترسم هەیە چاوت
بە مەستی نازەوە بمخاتە دەست ئەفسوونگەرێکی تر
لە فیکری تۆ نەوەستاوم بە پیری نازەنینی کورد
ئەگەر پەنچەم قەڵەم بگرێ دەنووسم دەفتەرێکی تر
لە چەرخی ڕۆژگار گیرۆدە ماوم هێندە دڵتەنگم
پەنا بۆ مەی نەبەم هیچ چارە ناکا ڕابەرێکی تر
دە مەیگێڕ دەستی من داوێنی تۆ بێ وەک عەرەب سەدجار
فەرامۆشی نەکەی وا تازە هات سەوداسەرێکی تر!
خەیاڵی بووکی شادی بۆ دڵی پەستم زەماوەندە
دە نەیژەن لێ دە نەی با چۆپی بڕوا چەند گەڕێکی تر
دەبا دە ئاکی بە دەخوو خوێن بڕێژی تاکو ڕۆژی دێ
دەکەوتە بەر شەپۆلی هەڵمەتی ئاسنگەرێکی تر!
لە گوێم دەنگی زرنگا پێی گوتم دڵگیر مەبە عەونیناسناوی ئەدەبی
ئەمە چەرخە دەسووڕێ دێتەوە دەوروبەرێکی تر!