عەقڵی دا بەر شەق کە ڕووی کردە دڵم سوڵتانی عەشق

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1331 بینین
عەقڵی دا بەر شەق کە ڕووی کردە دڵم سوڵتانی عەشق
ئیختیارم پێ نەما وەک چوومە ژێر فەرمانی عەشق
بێ مەحببەت دۆزەخە، باخی بەهەشت، خولدی بەرین
گوڵشەنێکی زۆر فراوانە لەلام زیندانی عەشق
من سەرم دانا لەڕێی دڵداریا سامانی چی
سەد هەزارانی وەکوو من بێ سەر و سامانی عەشق
دڵنیامە ئارەزوو و ئاواتی من هەر دێتە دی
مژدەیی وەسڵی تیا نووسرا شەوی هیجرانی عەشق
لەیل و مەجنوونی عەرەب، یان شیرن و فەرهادی کورد
زۆر بە زەحمەت تاکوو چوونە ڕیزی شاگردانی عەشق
یووسفی میسری عەزیز بۆ چی دەزانی عاقیبەت
کەی دەگەییە مەرتەبە تا نەچووە ناو زیندانی عەشق
واز لەسەر هێنان یەکەم مەرجە کە عەونیناسناوی ئەدەبی خۆی دەڵێ:
زۆر لە مێژە ئەو سەری گۆیە لەبەر چەوگانی عەشق