مەهبەتی نووری ئیلاهی پێشەوایی عاریفان

کاک ئەحمەدی شێخ
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 2 خولەک  1062 بینین
مەهبەتی نووری ئیلاهی پێشەوایی عاریفان
مەتلەعی ڕۆژی هیدایەت، ڕەهنەمایی سالیکان
قیبلەی ئامالی خەڵک و کەعبەی حاجاتی گەل
مەزهەری ئەلتاف و کەنزی حیکمەت و غەوسی زەمان
هەروەکوو کیبریتی ئەحمەر بوو وجوودت بۆ ئەنام
مەرقەدت ئێستا مەزارە بۆ عمومی ئینس و جان
هاتنم بۆ دیتنی شاری سلێمانی نییە
جەلبی کردوومە مەحەببەت بۆ حزوور شاهی جیهان
باب و باپیرم کەوا حەڵقەی بە گۆشی تۆ بوون
هەروەکوو هەوری بەهار باریوە لوتفت بۆ ئەوان
یەک لە مامانم کە مەشهوورە لە تەحسیلی علوم
هیممەتی تۆ بوو خودا کردیە «مشاری بالبنان»
ئاخری چونکە لەگەڵ ئێوە وەفاداری نەکرد
ڕۆیی فەوتا بووبە دیدار عەزرەتی خزم و کەسان
ئەو وەزیفەی تۆ بەوانت داوە بۆ ئەو هاتووم
چونکە میراتی چ کەس نادرێ بە غەیری واریسان
با بفەوتێم گەر منیش لامدا لەسەر ڕێگەی وەفا
با بڵێن ئەوجا بەڕاستی تیرەیێکی بێ وەفان
ئێمە مەشهوورین بە کۆمەڵەی حەزرەتی کاک ئەحمەدی
مەحرەمم، مەمکە بە مەحرووم، هەروەکوو نامەحرەمان
تاکوو ئیزنی وەرنەگرت موخلیسناسناوی ئەدەبی لە کاک ئەحمەد نەچوو
بۆ چ لایێ چاو بگێڕێتن لە شێخ و موڕشیدان