سەردەمێ خۆشبوو وڵاتی دزەیی
دزەیی
        لە کتێبی:
            دیوانی موخلیس
        بەرهەمی:
                موخلیس (1910-1985)
        
             1 خولەک
             1335 بینین
        
        
    سەردەمێ خۆشبوو وڵاتی دزەیی
خۆش حەیاتێ بوو حەیاتی دزەیی
نەبوو هیچ قەومێک لە نزیک و لە دوور
نەگەییبا بە براتی دزەیی
دەبوو مەحفووز بێ سەر و ماڵی کەسێ
بەگییبایە قەڵاتی دزەیی
لە قەبیلە و [لە] عەشایەر کەم و زۆر
نەبوو هەیبێ دەسەڵاتی دزەیی
چ وجودێکی نەبوو لەشکری زۆر
لە بەرابەر بە غەباتی دزەیی
لەهەم شۆڕوشەڕێ ناوی هەبوو
کەلەن و سەبر و سەباتی دزەیی
هەموو ڕۆژ، ڕۆژ وەکوو شەو تاریک دەبوو
لە غوباری حەرەکاتی دزەیی
موخلیساناسناوی ئەدەبی ئاخری تێک چوو چ نەما
بە خراپە و بە قەباتی دزەیی