ئەمن چ بکەم لەدەست نەفسی گەڕۆکم

بازی بێ ڕنۆک
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  894 بینین
ئەمن چ بکەم لەدەست نەفسی گەڕۆکم
لەدەست ئەو نەفسە هەروەک فڕفڕۆکم
تەمایەتی بۆ تەمەع ڕامان بکێشێ
لەلای وایە چرێس و چاوچنۆکم
نە دێڵێ پاشەکەفتیمان ببیتن
نەوایە هەستی بەرداتن بەرۆکم
خەریکی گرتنی دونیامە ئەمما
وەکوو بازێکی بێ باڵ و ڕنۆکم
ئەگەرچی زۆر تەمەع کارم لە دڵدا
بە هەندێ چاکە یەکجا ترسنۆکم
لەرەوسەی عومرەکەم چم بۆ نماوە
دەبینی وا خەریکی خاپەرۆکم
لە خۆ نابیتەوە موخلیساناسناوی ئەدەبی لە تەدبیر
کەچی ڕۆحم دەگاتە خنخنۆکم