فیکری نێوجوونە جەهەننەم هاتە نێوخانەی خەیاڵ

چاوەڕێی فرسەت
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  845 بینین
فیکری نێوجوونە جەهەننەم هاتە نێوخانەی خەیاڵ
دەرس و دەوری لێم مشەوەش کرد غەمی ماڵ و مناڵ
ئەی فەلەک تۆ چیت لەگەڵ من خۆ ئەمن کافر نەبووم
خستوومتە زیندانی عەجز و سیلسیلەی ئەهل و عەیال
گەر بە چەنگاڵ گۆشت لە قەلبم هەڵکەنێ پێم خۆشترە
نەک لەبەینی سی هەزار ساڵ فکری ماڵ بێتە ماڵ
گەرچی خۆ زۆر زەحمەتە تەرکی وەتەن کردوومە من
زۆر مونافینە لەگەڵ یێک کەسبی عیلم و کەسبی ماڵ
مەنشەئی فیتنە و بەڵای دونیا و قیامەت هەر ژنە
فا نظروا هل انی فی هذا القال فی الضلال؟عەرەبی
شاهیدم ئادەم لە جەننەت تاکوو خۆی بوو چاکی خوارد
هەرکە حەوو هاتە لای لێی تێکچوو سەیری عەرز و حاڵ
موخلیساناسناوی ئەدەبی واچاکە بۆخۆت دابنیشی بێ قسە
فائیدەی نادا ئەمێستا گفتوگۆ و حوزن و مەلال