لەو زەمانە گوێ مەدە خوتبەی خەتیب

ناکەس
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  856 بینین
لەو زەمانە گوێ مەدە خوتبەی خەتیب
جوببەکەی دەفرۆشێ بۆ مەی عن قریبعەرەبی
وەعزی وەک ئاگر لەدەم دێتە دەری
قەلبی ساردی لێ ناگا لەهیب
هەر لەبۆ دونیایە بەحسی دین دەکا
دۆستی ڕاستی کەس نییە دینی غەریب
کەس نییە بۆ یاری ئەوڕۆ دەست بدا
هەرچی دێ بۆ کاری خۆی ئەتدا فەریب
ئاشنایی قەت لەگەڵ ناکەس مەکە
گەر لەدونیا قات بێ ئینسانی نەجیب
هەرکەسێکی عیشقی دونیای کەوتە سەر
دەردەچیتن کاری ناکا هیچ تەبیب
موخلیساناسناوی ئەدەبی خۆت تالیبی دونیا مەکە
نەک ببی ڕۆژی قیامەت بێ نسیب