نە بە مەندیل و حەڵاڵی بەشەری
پلکە سەوەر
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
973 بینین
نە بە مەندیل و حەڵاڵی بەشەری
نە بە کەسک و نە بە ڕیش موعتەبەری
مەکە ئیزهاری ویلایەت بە درۆ
دەمی ناگا بە برنج کەر بە کەری
کە بە چاو پێت نەکرێ بچیە چیا
دەبێ بێ چاو بکرێ بچیە سەری
مەخە سەر زار و دەمی خۆت قسەیێ
کە نەزانی چییە نەفع و زەرەری
قسەیێکی مەکە لای ئەهلی شعوور
کە لە توو زێدە بی قەدر و قەدەری
بە هەوڵدان دەگەیە ئەهلی هونەر
بە قسە هەر کوڕی پلکە سەوەری
کە ئەتوو هەر وەکوو ژن نەچیە دەرێ
بە چ توو هەر وەکوو ئەهلی هونەری
وەکوو یەک نین خەزەف و دوڕی سەدەف
کە ئەتوو فەرقی نەکەی جانەوەری
بە تەمای غونچە بی ساتێ مەخەوە
بگرە دامەنی بادی سەحەری
دڵی خۆت ڕاگرە بۆ یار چ دەکا
حەرەسی شاهی مەبزوە لە دەری
بە قسە موخلیسناسناوی ئەدەبیی بێ نوور و نەزەر
وەکوو شەخسێکی بە نوور و نەزەری