ئارەزووی تەوبە دەکا دڵ بۆیە غەمگینم ئەمن
فەرهاد و شیرین
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
1288 بینین
ئارەزووی تەوبە دەکا دڵ بۆیە غەمگینم ئەمن
چۆن دەبیتن تەرکی عیشق و تەوبە نەشکێنم ئەمن
نەونەمام فەسڵی بەهار و جەژنی قوربان هاتەوە
مەوسیمی سەیر و تەوافە بۆچی نەتبینم ئەمن
ساقی سا دەبێنە بادەدەم بە خەندە ڕووکە من
موبتەلای لێوی پیاڵەی ساف و ڕەنگینم ئەمن
سینەکەم پڕ ئاگری عیشقە وەکوو مورغی سەحەر
گەر غەزل خوانی بکەم دونیا دەسوتێنم ئەمن
من بریندار نیم بە شیر و تیری کەس خوا شاهیدە
سەیدی پەنجەی دیدە باز و چەنگی شاهینم ئەمن
وا لەگژ کووهی فیراقا داچووە موخلیسناسناوی ئەدەبی بە دڵ
ئەهلی دڵ تا تێبگەن فەرهادی شیرینم ئەمن