لە باغاندا چ قەوماوە لە نەغمەی بولبولان دیسان
بە هاوارت
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
1006 بینین
لە باغاندا چ قەوماوە لە نەغمەی بولبولان دیسان
لە مەیخانان چ ڕوویداوە لە بەزمی ساقییان دیسان
ئەوا دەستی لەنێو دەستی نیگاری خۆیەتی هەرکەس
منی بێکەس نەبێ دەستم خراوە دەست غەمان دیسان
چ هاوارێک و ڕۆڕۆیە لە باغی سێو و خۆخانی
مەگەر ناڵەی دێتن لە دەستی باغەوان و دیسان
خەریک بووم زولفەکەی لادەم، کەچی هێشکچی دەنگی هات
کە وریا بن نەوەک دزبێ لەبۆ لای سوورگوڵان دیسان
لەنێو شاری ئەوا باسی قڕانی عاشقان ئەکرێ
خودا سابێ دەبا ئیمڕۆ قڕانی عاشقان دیسان
بەسەربەستی دوێنێ هات بە چاوی مەستی ئەمنی کوشت
تەمایەتی بمکوژێ ئەوڕۆ بەتیر و خەنجەران دیسان
وەفادارێ نەبوو بێتن بە هاوارت ئەرێ موخلیسناسناوی ئەدەبی
ئەوا دووبارە هاوارە لە جەوری دولبەران دیسان