چ بکەم لە غەمی فیرقەتی ئەو دولبەرە یاران

بەحری غەزەل
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 2 خولەک  806 بینین
چ بکەم لە غەمی فیرقەتی ئەو دولبەرە یاران
شەیدای جەمالی ئەوە سەد یوسفی کەنعان
شاهێکی بە عینوانە لەسەر تەختی سولەیمان
دڵدارە، وەفادارە، لەبۆ عاشقی بێ جان
سەد حەیفە کە وا فەسڵی بەهارە لە هەموو لا
گوڵزار و چەمەن پڕ گوڵ و سونبول و لالا
وا پێ دەکەنی غونچە و بولبول بووە شەیدا
ئەمما لە منی خانەخرا شیوەن و گریان
لەو جەژنە کە وا جەژنەیی قوربانە بە قوربان
موشتاقی تەوافی مەمتم لێم مەکە پەنهان
ئەو زولفەت کەوەک دووکەڵە بۆم لابدە ئەی جان
نەک بێم و بسووتێم وەکوو پەروانە لە داغان
سەییدادی غەزالی خەتەنی چینی ئەمن بووم
ئێستاکە لە نێو داوی غەزالێکەوە کەوتووم
سەد موژدە لە ئێوە کە ڕێی عەشقەوە وا چووم
تەبلیغی سەلام واجبە بیکەن گەلی یاران
بەو سیحر و دوو دیدەت دڵ و دینت بە هەوادا
بەو عیشوەیە خۆ لەزەتی عومرت بە فەنادا
خستومتە نێو بەحری غەم و جەور و جەفادا
بەدبەختی هەتاکەی درۆ و ئیفکی ڕەقیبان
غەواسە لەنێو بەحری غەزەل وافیناسناوی ئەدەبیی وەفادارە
ئەمما لەغەم و دەردی عیشق پڕ بووە زینهار
یەک زەڕە نەماوە هەوەس و مەیلی لە ئەشعار
ئەمما ئەمەیە توحفەیە بۆ کەیفی ڕەقیبان