بەحری «مضارع»
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
724 بینین
بەحری «مضارع» بە شەش ئەجزایە
لەلای ئەدیبان جێگەی ڕەزایە
یەک «مفاعیلن» دوو «فاعلاتن»
دوو جار موکەڕڕەڕ بۆ شیعرێ هاتن
«عروض»ی یەکە ئەویش «مجزوء»ە
«ضرب»یشی هەروا ناوی دەرچووە
لە هەر «مصرع»ێ یەک «فاعلاتن»
لاببە و باقی خاوەن سەباتن
***
سەراسیمەم چاوی جوانم
بە دووری تۆ لە ژیانم
دلارامم ڕەحمێ بە من
دوور بێتەوە لە من دوژمن
پەناهەندەم بە پەنای تۆ
زۆر سەعیدم بە سەنای تۆ
خودای عالەم تۆ بهێڵێ
قەیدی نییە من نەهێڵێ
ڕووی تۆ چرای ئەم دنیایە
گەر وشکانە یا دەریایە
بمێنێ هەتا هەتایە
خاوەن نوورە و خاوەن سایە
کاتێ هاتم بە بۆنی تۆ
بای نەهاتم نەبوونی تۆ
لە هەرجێ ببیەم دەنگی تۆ
دێم بۆ بینینی ڕەنگی تۆ
فیداکارم بۆ قامەتت
ببم بە هۆی سەلامەتت
گیانی نامیناسناوی ئەدەبی نمێ ئاوە
بێتە فیدای ئەو دوو چاوە