بەحری «مجتث»
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
804 بینین
«مجتث» بەحرێکە ئەجزاکەی شەشن
هاوسەنگ و ڕێک و بێ لەکە و غەشن
یەک «مستفعلن» دوو «فاعلاتن»
بە موکەڕڕەڕی بۆ «مجتث» هاتن
«عروض»ی یەکە بە «مجزوء» مەوسووف
یەک «ضرب»ی هەیە وەکوو خۆی مەعرووف
وێنەی ئەم بەحرە بە شیعر و غەزەڵ
بۆت ئەخوێنمەوە بە بێ پەلەپەل
***
حوزووری تۆ حەیاتی من
غیابی تۆ مەماتی من
لەم عالەما خەڵاتی من
لە لێوی تۆ نەباتی من
فووی دەمی تۆ وادیارە
بۆ کەسێکی بەختیارە
ژینی ئەوەی دوورە یارە
بێ گومان ژەاری مارە
هەروا بووە ئەم جیهانە
عەیش و نۆشی بەشبەشانە
بەختت هەبوو پاڵەوانی
بەختت نەبوو چاڵەوانی
فەرموو، وەرە، نووری چاوم
بۆ ڕاسەرم تاکوو ماوم
باغچەی دڵم گوڵستانە
مادام جێگەی دؤستانە
هەتا بە کەی ئەی پەری ڕوو
لە وەسڵی من بە یەک و دوو
لە هیجرانا من سووتاوم
لە بۆ لوتفی وا فەوتاوم
نمێ لە بەحری ئاوەکەت
بگاتە لای سووتاوەکەت
نامیناسناوی ئەدەبی بە حەق ئەژیێتەوە
نووری سەفای بۆ دێتەوە