بەحری «مدید»

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  968 بینین
«مدید» بەحرێکە ئەجزاکەی شەشن
ڕێک و مەوزوون و بێ لەکە و غەشن
بە «فاعلاتن، فاعلن» چوار جار
نموونەی بەحری «مدید» ئەبێ دیار
ئەم بەحرە هەرگیز سەلامەت نابێ
ئەبێ عاریزی «جزء»ی تێدابێ
لە هەردوو «مصرع» جوزئی ئاخریان
لابە، بەو جۆرەی کراوە بەیان
سێ «عروض»ی هەن یەکەم «مجزوء»ە
«ضرب»ێکی وەک خۆی بە حەق مەقروونە
«عروض»ی دووهەم «مجزوء» و «محذوف»
بۆ ئەم «عروض»ە دوو «ضرب»ن مەعرووف
یەکەم «مقصور»ە و دووەم «محذوف»ە
سێهەم بە وەسفی «بتر» مەوسووفە
غەزەڵێ لەسەر «عروض»ی ئەووەڵ
بۆت ئینشا ئەکەم ئەی برای ئەفزەڵ
***
سیححەتی تۆ، چاو جوان، هۆی سەلامە
بوونی زاتت، بێ گومان، خێری عامە
من دەمێکە، یارەکەم، موبتەلاتم
حوببی تۆیە، بێ گومان، ڕێی نەجاتم
چاوی مەستت کاسەیە، بۆ شەرابە
عاشقیشت دائیما دڵ کەبابە
عاشقانت، گیانی من، شێخ و شابن
ڕۆژ و شەویان بۆ جەفا یەک حیسابن
عارەقی ڕووت بۆ لەبم کەوسەراوە
هەڵمژینی بۆ دڵم زۆر تەواوە
سەد سوپاسم بۆ خودا خۆش ژیانم
یار شانسم بێ سەدا بۆ ئەمانم
تا بە کەی تۆ ئەی پەری وا دڵپڕی
تا بە کەی تۆ موشتەریی بۆ گیانم
دۆست و دوژمن، دڵبەرا، عاشقانن
هەم لە عەشقا، ڕۆحەکەم، پاڵەوانن
گیانی ءاشق، ئەی پەری، با فیدا بێ
نامیناسناوی ئەدەبی ئاسا، بێ ئەسەر، با نەمابێ
بەختیارە ئەو کەسە تاکوو ماوە
وا لەلاتا حازرە و ڕووی لە چاوە
باغی عالەم بێ گومان پڕ سەمەرە
باغی نامیناسناوی ئەدەبی بێ هەوا بێ سەمەرە
نامیناسناوی ئەدەبی یا تۆ عاشقی یاری بە دڵ
قەلبەکەی تۆ بولبولە بؤ ڕووی گوڵ
سیححەتی من بۆ سەفا ناوی تۆیە
ڕاحەتی من بێ جەفا چاوی تۆیە
ئەوکەسەی وا تالیبە بۆ عەشقی یار
شەبەتاوە بێ گومان لای ژاری مار
ژاری ماری بۆ ویسال لا شەکەرە
ئاوی زەم زەم بێ ویسال دەردی سەرە
دەستی ئێمە بۆ ڕجا دامانی تۆ
تا ببینم، چاوەکەم، چاوانی تۆ
نامیناسناوی ئەدەبی بۆ تۆ بێ درؤ جانفیداتە
تاکوو ماوە ڕؤحەکەی هەر لەلاتە