زحافی مزدوج

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  462 بینین

«زحافی مزدوج» یش عیبارەتە لەو تەغییراتە کە لە دوو شوێنا بێ لە یەک جوزء لە ئەجزای شیعرێکدا. ئەمەیش چوار جۆرە:

  • جۆری یەکەم «طی»ە لە گەڵ «خبن»دا. ئەمە ناوئەبری بە «خبل» کە عیبارەتە لە بەجێهێنانی «خبن» و «طی» بەیەکەوە. وەک ئەوە کە لە وەزنی «مستفعلن»دا حەزفی سین و فێ بکەی و بمێنێتەوە «متعلن» بە بێ سین و فێ، جا ئەگوێزرێتەوە بۆ «فعلتن». هەروا وەک لە وەزنی «مەفعولات»دا کە ئەگوێزرێتەوە بۆ «فعلات».
  • جۆری دووەم «طی»ە لەگەڵ «اضمار»دا کە ناوئەبرێ بە «خزل» و بریتییە لە سوکوون پێدانی تێ و حەزفی ئەلفی «متفاعلن».
  • جۆری سێهەم «کف»ە لەگەڵ «خبن» و ناوئەبرێ بە «شکل» و عیبارەتە لە حەزفی ئەلف و نونی «مستفعلن» کە «وتدی مفروق»ە.
  • جۆری چوارەم «کف»ە لەگەڵ «عصب» کە ناوئەبرێ بە «نقص» و تایبەتییە بە لەفزی «مفاعلتن».