ئەجزای تەفاعیلەکان

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 4 خولەک  587 بینین
ئەجزای تەفاعیل ئەی برای فازڵ
«ئەسباب» و «اوتاد» لەگەڵ «فواصل»
«سبب» دوو جۆرە «خفیف» و «ثقیل»
دەرکەوتووە بۆمان بەگوێرەی دەلیل
«متحرک» و «ساکن» وەکوو «کن»
«خفیف» و «ثقیل» دوو «متحرک»ن
«وتد»، «مجموع»ەو «مفروق» برا گیان
بۆت بەیان ئەکەین گوێ بگرە لێمان
«مجمووع» دوو حەرفی «متحرک»ن
بەدوایانا بێ حرفێکی ساکن
«مفروق» دوو حەرفی «متحرک»ی وان
ساکنێ هەبێ لەبەینی ئەوان
«فاصلە» دوانن بچووک و گەورە
هاتوون بۆمان دەورە بە دەورە
بچووک سێ حەرفی «محرک»ی وان
ساکنێ هەبێ لەدوای ئەوان
وەکوو «حسنت» ئای چەند جوانە
فاصیلی گەورە پێنج حەرفی وانە
چوارەمی ئەوان بۆ خۆی ساکن بێ
با «فعلتن» وێنەی زامن بێ
لم أر علی ظهر «جبلنعەرەبی
سمکتن یومن»عەرەبی میسالی جەلین

ئەم تەفاعیلانە دوانیان «خماسی» واتە پێنج حەرفین وەکوو «فعولن» و «فاعلن» و ئەوانی تریان هەموو «سباعی» واتە حەوت حەرفین. هەروا بەعزێکیان «أصول» و بەعزێکیان «فروع»ن. «أصول»ەکانیان ئەوانەن کە ئەوەڵەکەیان «وتد»ە وکوو «فعولن» و «مفاعلن» و «مفاعلتن». «فروع»ەکانیشیان ئەوانەن کە ئەوەڵەکەیان «سبب»ە. ئەمانە وەکوو «فاعلن» و «مستفعلن» و «فاعلاتن» و «متفاعلن» و «مفعولات».

ئەم تەفاعیلانە «زحاف» و «علل»یان بەسەرا دێ. «زحاف» عیبارەتە لە حەزفێ کە دێ بەسەر حەرفی دووەمی ئەسبابدا.

«زحاف» دوو بەشە «مفرد» و «مزدوج». «زحافی مفرد» ئەوەیە عاریزی یەک مەحەل ببێ کە ساکن بێ، ئەمەیش هەشت جۆرە.

  • جۆری یەکەم «خبن» کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی دووەمی ساکن. ئەمە لە «مستفعلن»دا دێتە جێ و ئەبێ بە «متفعلن» و ئەبرێتە سەر «مفاعلن». هەروا لە «فاعلاتن»یشا دێتە جێ و ئەیکا بە «فعلاتن» و لە «مفعولاتن»یشا دێتە جێ و ئەبێ بە «مفعولاتن» و ئەگوێزرێتەوە بۆ «فعولاتن».
  • جۆری دووەم «طی»ە کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی چوارەمی ساکن وەک حەزفی حەرفی «فێ» لە «مستفعلن» کە «وتدی مەفروق»ە و دێتە سەر «متفعلن» و ئەگوێزرێتەوە بۆ «مفاعلن»، هەروا لە «مفعولات»دا کە ئەبێ بە «مفعلات» و ئەگوێزرێتەوە بۆ «فاعلات».
  • جۆری سێهەم «قبض»ە کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی پێنجەمی ساکن وەکوو لە «فعولن» «مفاعیلن»دا، جا «فعولن» دێتە سەر «فعول» و «مفاعیلن» دێتە سەر «مفاعلن».
  • جۆری چوارەم «وقص»ە کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی دووهەمی «متحرک» و ئەمە نایەتە جێ لە «متفاعلن»دا نەبێ کە دێتە سەر «مفاعلن».
  • جۆری پێنجەم «عصب»ە کە عیبارەتە لە ساکن کردنی حەرفی پێنجەم وەکوو لە «مفاعلتن»دا ئەبێ بە «مفاعلتن» بە سکوونی لام و ئەگوێزرێتەوە بۆ «مفاعیلن».
  • جۆری شەشەم «قصر»ە کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی پێنجەمی ساکن لەگەڵ حەرەکە پێدانی ئەو ساکنەی لە پێشیەوەیە وەکوو لە «مستفعلن»دا کە دێتە سەر «مستفعل» و ئەگوێزرێتەوە بۆ «مفعولن». هەروا لە «فاعلن»دا کە دیتە سەر «فاعل» و ئەگوێزرێتەوە بۆ «فعلن» بە سوکوونی عەین وزەممەی لام. هەروا دێتە جێ لە «متفاعلن»دا کە ئەمێنیتەوە «متفاعل» و ئەگویزرێتەوە بۆ «فعلاتن» بە کەسرەی عەین.
  • جۆری حەوتەم «کف»ە کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی حەوتەمی ساکن وەکوو لە «مستفعلن»دا کە ئەمێنێتەوە «مستفعل» و لە «مفاعیلن»دا کە ئەمێنێتەوە «مفاعیل» و لە «فاعلاتن»دا کە ئەمێنێتەوە «فاعلاتو» بە زەممەی حەرفی «تێ» و ئەگوێزرێتەوە بۆ «فاعلات» بە سوکوونی تێ.
  • جۆری هەشتەم «کسف»ە کە عیبارەتە لە حەزفی حەرفی حەوتەمی موتەحەرێک.
  • جۆری نۆهەم «وقف»ە کە عیبارەتە لە ساکن کردنی حەرفی حەوتەمی موتەحەرێک وەکوو سوکوون پێدانی «تێ»ی «مفعولات».