اقتباس

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  944 بینین

ئەمەیش چەند جۆرێکی تری هونەری بەدیع. یەکێ لەمانە «اقتباس»ە کە ئەوەتە جوملەیەک لە قورئان و حەدیسی پێغەمبەر بخەیتە ناو قسەی خۆتەوە بە جۆرێ کە خانا بزانێ ئەو جوملەیە هی خۆت نییە و قورئانە یاخود حەدیسە.

بۆ نموونەی ئیقتیباس لە قورئانی پیرۆزەوە «نامی» ئەڵێ:

گەر لوتفێ بکا یاری موقەڕەب
زوو پێ ئەزانێ بەدکاری عەقرەب
بۆ مەنعی لوتفێ زوو حازر ئەبێ
کلمح البصر او هو اقربعەرەبی
***
موبالات ناکەم بە قال و بە قیل
سەبرم کردووە بە یار و خەلیل
دوژمن چی ئەڵێ با بڵێ بۆ خۆی
خودا کەریمە فصبر جمیلعەرەبی
***
وتم بە دڵبەر ئەی یاری جەلیل
بەدکار نامەردە، مەیکە بە خەلیل
وتی: مەترسە، خوا هەیە. وتم:
حسبنا اللە و نعم الوکیلعەرەبی

بۆ نموونەی ئیقتیباسیش لە حەدیسی پیرۆزەوە، ئەڵێ:

ئەگەرچی بەدکار زۆر ناپەسەندە
دایم خەریکی داو و کەمەندە
موبالات ناکەم بە دەرد و داوی
بالمکارە حفت الجنةعەرەبی
***
ئەگەر لە ئەرزی یا لە ئاسمانی
دایم گیرۆدەی دەرد و زیانی
بەڵا و ئافاتی نەفسی ئەممارە
لەویش خراپتر مەکری شەیتانی
***
لادەی لەوانە، ئەهلی جەنناتی
ئەژیت لە سایەی خێر و خێراتی
ئارەزووبازی دۆزەخ جێگەتە
حفت النار بالشهواتعەرەبی