تضمین
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
935 بینین
«تضمین» عیبارەتە لەوە شیعری خەڵکی بخەیتە ناو شیعری خۆتەوە و ئەگەر شیعرە تەزمین کراوەکە باو نەبوو لە ناو خویندەوارانا، خوێندەوارانی لێ ئاگادار بکەی.
بۆ نموونەی ئەم هونەرە «نامی» ئەڵێ:
لەش لە ناو خۆڵا وا ئەتلێتەوە
دڵیش لاتانە و ناگەڕێتەوە
واتەی «مەولەوی» بیرتان بێتەوە
«گەر زەڕڕێ شوعوور هەیە پێتەوە
کە وتیان خودا ئەبڕێتەوە»