عقد

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  536 بینین

«عقد» عیبارەتە لەوە کە پارچەیەک پەخشان بهۆنیتەوە و بیکەی بە شیعر بەمەرجی هەموو یا زۆرتری وشەکانی ئەو پارچە پەخشانە وەرگری و بیخەیتە ناو شیعرەکەتەوە. کەواتە ئەتوانی کەم و زیاد لە شیعرەکەتا بکەیت و خۆت نەبەستی بە وشەکانی پارچە پەخشانەکەوە. بەڵام ئەگەر هاتو وشەکانی پارچە پەخشانەکەت پشت گوێ خست و مەعناکانیانت بە وشەی تر خستە ناو شیعرەکەتەوە، ئەوە شیعرێکت بۆ خۆت داناوە و ناوترێ پەخشانی کەسێکت کردووە بە شیعر، هەرچەند خاڵی نییە لە دزینی مەعنا.

«نامی» بۆ نموونەی ئەم جۆرە، دوو دێڕی سەرەتای کتێبی گولستانی سەعدیی هۆنیوەتەوە و ئەڵێ:

هەرچی نیعمەتە هیی ئەو خودایە
لێ نزیک بوونی لەسەر تەقوایە
کە فەرموویەتی: سوپاسم مایەی
زۆریی نیعمەتی هەردوودنیایە