لف و نشری مشوش
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
1068 بینین
یازدەهەم: «لف و نشری مشوش»ە کە ئەوەیە لە ڕیزی وەسفەکانا لە خوارەوە پیا بێتەوە بۆ سەرەوە و دوا وەسف وەسفی مەوسووفی یەکەم بێ و هەر بەو جۆرە تا دوایی دێ.
«نامی» خاوەنی ئەم ڕازاوەیە ئەڵێ:
بڕوانن لەبۆ برۆ و چاوانی
بۆ گۆنای ئاڵ و ڕوخساری جوانی
ئەبینن مانگی چوادەی عەزیزە
سێوە لاسوورەی وەرزی پایزە
ئەبینن پیاڵەی شەرابی شاران
کەوانی دەستی سەییادی جاران
لێرەدا مانگی چواردە بۆ ڕوخسارە و، سێوە لاسوورە بۆ گۆنایە و .. تاد.