لف و نشر مرتب
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
1098 بینین
دەهەم: «لف و نشر مرتب»ە کە ئەوەیە ئینسان بەیانی چەند شتێ بکا و پاشان بەیانی ئەوسافی ئەو شتانە بکا بە ڕیز، یەکەم بۆ یەکەم و دووەم بۆ دووەم و هەروا تا ئاخری هەموویان.
وێنەی ئەمە لە عەرەبیدا زۆرە. لە زمانی خۆیشمانا وەک ئەم چوارینەی «نامی» کە ئەڵێ:
باڵا و دەسرۆکە و ڕوخساری جوان
لە بۆم دەرکەوتن شەوێ لە شەوان
وامزانی ئاڵا و پەرچەمە دەرکەوت
یا مانگی چواردە دەرچوو لە کێوان