الجمع بین شیئین او اشیاء

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1017 بینین

دوازدەهەم: کۆکردنەوەی دوو سێ یا زیاتر شتی وایە پێوەندییان بەیەکەوە ببێ، وەک ئەوە کە خوا فەرموویەتی:

«المال و البنون زینة الحیاة الدنیا و الباقیات الصالحات خیر عند ربک».

«نامی»ی خاوەنی ئەم «ڕازاوە»یەیش یەڵێ:

سیمای دڵ ڕوبا و وتاری شیرین
مایەی پیرۆزین بۆ دنیا و بۆ دین
چارەی تاریک و قسەی تاڵ و سوێر
ئەبن بە مایەی ناتۆرە و ئەفرین