تفریق
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
1126 بینین
سیازدەهەم: «تفریق»ە کە بریتییە لە جیاوازی خستن لەنێوان چەند شتێکدا لە یەک جۆر. نموونەی ئەمە وەک لەم چوارینەی «نامی»دا:
گومانم وا بوو کە ڕوخساری تۆ
مانگی چواردە بوو دەرچوو لەپشت کۆ
بەڵام هەڵە بووم چونکە ڕوخسارت
دووهەم هەتاوە دەرچووە لە نۆ