جمع و تفریق
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
1046 بینین
چوادەهەم: «جمع و تفریق»ە کە ئەوەیە دوو شت داخڵ بکەی لە حوکمێکدا و پاشان جیاوازییان بخەیتە نێوان لە شتێکی تردا. نموونەی ئەمە وەک لەم چوارینەی «نامی»دا:
چاوی «نامی» و چاوی یارم هەردوو جامی بێقوسوور
چاوی ئەو پیاڵەی شەرابە و چاوی من ئەسرینی سوور
چاوی ئەو مەستە لە سەربەستی و لە عاشق کوشتنا
چاوی من پەستە لەبەر بێدەستیی و دووریی حوزوور