جمع و تقسیم
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
931 بینین
پازدەهەم: «جمع و تقسیم»ە کە بریتییە لە کۆکردنەوەی چەند شت لەژێر یەک حوکمدا و ئەنجا دابەشکردنی یا بەپێچەوانەی ئەوەوە. نموونەی ئەمە لەم شیعرانەدا دیارە:
ئادەمی هەموو ڕۆڵەی ئادەمن
ئازادکراوی چەرخی عالەمن
هەندێکی زانا و خاوەنی ناون
هەندێکیان نەفام، زۆر نەناسراون
هەندێ بەکار و هەندێ بێکارن
هەندێ بێهۆش و هەندێ هوشیارن
پیرۆز ئەوەیە کارا و زانایە
بەدیش نەزان و بێتوانایە