خۆش بە حاڵی عاشقانت، دڵ لەسەر زەوق و کوئووس

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 10 خولەک  1251 بینین
خۆش بە حاڵی عاشقانت، دڵ لەسەر زەوق و کوئووس
پاک نەبوو هەتک و مەلامەت، قەت نەترسای مِن حُدوثعەرەبی
دەست هەڵگر بێ لەبۆ لات و هوبەل، عوززا و یەغووس
ئەسڵی عیشق وا دەبێ، نەک دڵ بە حیلە و چاپلووس
هەر دەمەی بۆ یەک خەبەر هەر لەحزە بۆ یەک دەست بووس
سەر بە قوربانی کەسێ بێ تا لە دنیا زیندە بێ
یارێکی گرتی بە جان تا مەرگ، بە دڵ بۆی بەندە بێ
نەک هەموو ڕۆژێ لەنوێ بۆ دڵبەرێ لەبخەندە بێ
تەن یەک و دڵ سەدهەزار فکر و خەیاڵ پەرگەندە بێ
هەر کەسێکی دیت بە چاوم نیم مەقامات هەم جلووس
بمرێ عاشق چاکە، نەک، درفارسی ڕاهی عیشقی ناتەواو
پەڕڕەکاهـ و دانەیی خەشخاشی دنیای بێتە چاو
ڕۆژ و شەو بۆ دڵبەری خۆی زگ بسووتێ دڵ بە تاو
عەقڵ وا کەم، عیشق وا تیژ، مەخلووقاتیش وا بە داو
یا خودا بەو عاشقان دەی سەبری ئەییووبی ئومووس
تۆ لە دنیا نەتدی وا عیشق چی لەگەڵ مەجنوون کرد
یێکی وەک سەنعانی چۆن ڕیسوا لە دنیای دوون کرد
یێکی وەک فەرهادی هاوڕێی کێوەکەی بێستوون کرد
وامیقی خوێنخۆری هاوڕێی کێو و هەم هاموون کرد
میش وەکوو وان زەهرنۆشم، خاکی پێی جانانە بووس
هەر لەوێ ڕۆژێ کە من خوڵقام لەسەر ڕوویی زەمین
دەربەدەر، سەرگەشتە بووم دەر راهی جانان دڵ غەمین
شیبهی قەقنەس دڵ بە جۆش و زاری و دیدە نەمین
قەت نەبووم تووشی تەبیبێک میسلی لوقمانی ئەمین
بێ بکا دەرمانی دەردی بێ دەوای من بالخصوصعەرەبی
مەخلووقاتی ئەز دەبینم عاشقان از بیش و کمفارسی
هەر کەسێ بۆخۆی بە ڕەنگێ دای لە خۆفی عیشق دەم
چی حەقیقی، چی مەجازی نیش و نۆش و زەهر و سەم
من لە پێشینان وەهام بیست قەلبی عاشق پڕ لە غەم
قەت ئەمن نابم ڕەحەت بێ ڕوویی یارم از جلوسفارسی
یەک نیشانەی عاشقی وایە دەبێ دێوانە بێ
بۆ جەماڵی یاری خۆی از ماسوافارسی بێگانە بێ
زاهیر و باتین تەعللوق بەستی هیچ ئەشیا نەبێ
عاشقی شوعلەی چرا، تەن سوختە وەک پەروانە بێ
بەڵکە لایق بێ بە جانان، خاکی پای و نەعل بووس
یەک نیشانەی مەعشووقی وایە دەبێ یەکڕەنگ بێ
هەر وەکوو تۆ بۆی دەسووتێی، ویش لەبۆت ئەم ڕەنگ بێ
با غەم و دەردت شەریک، با شادیت هاودەنگ بێ
وەقتی عەیشت شاد ببێ، وەقتی غەمت دڵتەنگ بێ
لایقی مەعشووق و عاشق بن هەتا يوم العبوسعەرەبی
یەک لە نیشانی دە دەروێش ئەوهەیە قانیع ببێ
گوێ بە قەولی کەس نەکا و بۆ قەولی خۆی سامیع ببێ
ئەو لە شەڕڕ و شۆر بەری و ازفارسی فیتنەتان مانیع ببێ
تالیبی ڕوویی جوانان و مەهی ساتیع ببێ
نێوی مەکتووب بێ لە سەففی عاشقان خاصَ الخُصوصعەرەبی
یەک لە نیشانەی دە زاهید ئەوهەیە ئەی ذوالكمالعەرەبی
بێ وجوود بێ خۆی لەکن هیچ لاف نەدا از وجد و حالفارسی
نەک بە عیلمی شەیتەنەت ماییل لەبۆ جەنگ و جیدال
شات في جلد ذئبعەرەبی نەک غەنەم جەلد، زیئب مەئال
همچو خنزیر مضر، کلب عقور، شر در رئووسفارسی
هەر کەسێ عیشقی وەدەس کەوت با نەیکا هەرزان فرۆش
نیک و بەد هەرچی وەڕێی بێ دەر ڕەهی جانان خەمۆش
زاهیرەن زەهری هەلاهیل، بێ ترس بیکا بە نۆش
وا دەگەڵ نەفسی بە دوژمن، سەر بەتاڵ و جەنگ و جۆش
وەک علي المرتضىعەرەبی گرتی دەری قەلعەی قەمووس
ڕۆح و جانی من فیدایی نەقش و لەوحی سینە بێ
سینەیی بێزار و غەیبەت دوور لە بوغز و کینە بێ
زاهیرەن کافر، بە باتین گەنجی دەر گەنجینە بێ
نەک لەبۆ زەرق و ڕییا پوشیدە با پەشمینە بێ
یا بە دەم تالیب، بە دڵ چون پیلەتەن یا ئەشکەپووس
هەر لە هەوەڵ تا بە ئاخر چەندە هاتن پاڵەوان
ساحێبی تیپ و سوپا بوون، جوملە با گورزی گران
تابیعی جەنگ و جەدەل، شەڕ بوو لەسەر مڵکی جیهان
چی لەگەڵ نەفسی بە دوشمن، شەڕ دەگەڵ ئەعدای نیهان
خاکی پای نین ڕوستەم و گەرشاسب و گودەرز و تووس
چی بەڕاست مەردی ڕەهە، با جیفەیی دنیا چکار
گەر بەزاهیر مەیل بکا بۆ سەرفی مسکین و هەژار
باتینی خوێن بێ، جگەر خۆر بێ دەروون پڕ دەرد و ژار
جا دەبێ ئەو جار بڵێ من عاشقم بۆ ڕوویی یار
هەر چی حوببی وی نەبێتن دەر حەقیقەت ئەو مەیووس
چەند هەزار تەقوا و تاعەت چەند هەزار عیلم و عەمەل
چەند هەزار چەنگ و چەغانە، چەند هەزار بەیت و غەزەل
چەند هەزاران ویرد و زیکر و چەند هەزار میسل و مەسەل
هیچ نییە دەر ڕاهی عیشقی دڵ نەبێ ئیخلاس دەگەڵ
ماسیوای ئیخلاس لەکن یار نایەنێتن یەک فلووس
شەرت و ئیقرار بێ هەتا ماوم لەسەر مڵکی جیهان
تەرکی تاعەت پاک بکەم من خۆ بەزاهیر نەک عەیان
ئەکل و نەوم و شورب زۆر کەمتر بکەم با ڕۆح و جان
گەر بەبێ شەرعی نەبێ ڕۆژوو و نەمازان کەم حەرام
تا ببم کافر لەکن دەم واعیزی دڵ چاپلووس
مەردومی باتین بین و لائوبالی، دڵ لە خەڵق
ئەو دەکا پەنهان بە زاهیر خۆی بە کیسوەی جام و دەڵق
ڕووسیاهـ و شەرمەساری پێشی چاوی عامی خەڵق
مەقسەدی سیدقە مەقامی ئەو لە خزمەت باری حەق
مەرتەبەی «حق الیقین» هەر بۆوی خاسە «بالخصوص»
یاری غار هەر چەندی بوون پیرایەیی عەقڵ و شعوور
دەس لە دنیا شوستە و عاشق بە ئەلتافی غەفوور
چونکە موخلیس بوون لە عیشقی وان بە دڵ چوونە حزوور
بوون لە جامی عیشق مەستی بادەیی کەیف و سروور
زەوقی دنیا دان بە عوقبا یاری غار بوون و ئەنووس
گەر لەبۆ ئیمانە تاعەت غەیری کوفرم نین چکار
گەر لەبۆ جەنناتە تاعەت، نامەوێ جوز قەعری نار
باعیسی تاعات و تەقوا خاکی ژێر دوو نەعلی یار
ڕووسیا و بەدنامی دنیام نامەوێ نامووس و عار
تۆبە لەم زوهدی ڕیای پڕ عوجب و پڕ کبیر و نحووس
دافیعی عیللەت لەبۆ عاشق نییە جوز وەسڵی یار
عاشقان غەیری خودا قەت چیدی ناکەن ئیختیار
ڕۆژ و شەو بۆ ڕوئیەتی جانانەیی خۆی ئینتیزار
غەیری وی با نار و جەننەت کوفر و ئیمان نین چ کار
نایەوێ چی نەفعی وی بێ، جوز زەرەر، شەڕڕی نفووس
مەجلیسی زۆر جاهیلان قەت نابێ بێ جەنگ و برین
لانکی منداڵان و تفلان نابێ بێ شین و گرین
قەولی جاهیل چون حیماران نەڕڕەیە یاخۆ زەڕین
هەمنشینی یاری بەدخوو، ناقیسی دنیا و دین
ڕووسیا و بەدنامی دنیا از قرین بد جلوسفارسی
بشنو از من یک حدیث از حق رب العالمینفارسی
يا عبادي أن عرشي في فؤاد المؤمنينعەرەبی
«نحن أقرب من حبل الوريدعەرەبی» ئایەی موبین
فاعبدوني، لا اله الا انا حق المبينعەرەبی
دەیکوت عاشق لي مع اللهعەرەبی، ما گشادیم، نه عبوسفارسی
ئەی دڵی سەرگەشتە و حەیران، زەعیف و نابەکار
قەولی جانان نابی حاڵی، تا لە چاو خوێن نێتە خوار
شادە ئەو کەس خوێنی دڵ کردۆتە قووت درفارسی ئینتزار
خۆزیا گورگین سەگێک کەوتبامە بەر دەرگاهی یار
با هەزاران زەجر و زەرب و جار جارە پایبووس
یا خودا هەر کەس لە ڕێی عیشقی سەری خۆی بردە پاش
خواردنی خوێنی جگەر، خاری موغیلانی فەڕاش
عومری خدر و کاری شومر و سامیری بۆی بێ مەعاش
سەعیی ئەفلاتوون، ئەرەستوو، هەمچوو لوقمان عیلمی باش
کاری نەنگ و جامە سەوز و ڕشتە تیلی جالینووس
کرد لەگەڵ مووسایی عیمران وەعدە خەللاقی غەفوور
وادیی ئەیمەن وەرە تا بێیە ڕووی وەجد و سروور
یێکی وەک ئەحمەد لە عەڕشی نەقشی لەعلەین کرد زهوور
ئەو دەگەڵ خوا کردی سوحبەت، غەرق بوو درفارسی نار و توور
نە تەڵەب کرد ڕوئیەتوڵڵا، نە بە وادی کرد جلووس
چونکە نەیبوو سەبر، کردی عەرزی ڕەببی عەیب پۆش
رب أرنيعەرەبی کوت وەلاکین لن ترانيعەرەبی هاتە گۆش
تووری شەق کرد، لەوحی بۆ هات، با خدر کرد سەعی و کۆش
سوحبەتی بۆ پێک نەهات ئەو، چونکە نەیکرد سەبر نۆش
ئیعتیقادم نین بەجوز عیشق و تەوەککول ڕای خلووس
بەعزێ مەخلووقێ دەبینم دێنە ڕووی وەجد و نەزەر
هێندێکی بەیت و غەزەل، ئەشعاری پێشینیان لەبەر
دێن لەنێو عالەم دەخوێنن ئیعتیقادیان بێتە سەر
نین غەمی بەدنامی خۆیان، ڕۆژگار خۆش بچنە سەر
دڵ فریب، عالەم خەلەل، بامەکر و حیلە و چاپلووس
زاهیرەن سۆفی، بە باتین کەودەن و عاسی و کەلەک
حية في جلد حوتعەرەبی، مار در پوست سمکفارسی
بۆ تەماعی گەشتی حەوت ئەرزان دەکەن تا نۆ فەلەک
دەر حەقیقەت نین لەبۆ وان هیچ ئەبوابی دەرەک
شکل آدم، دل چو دجال، ضال و گمراه وفارسی مەیووس
عالمی عیلمی ڕسووم، دەر حاڵی عوششاقان بەخیل
زاهیدی زوهدی ڕیا، گومڕاهـ دەبێتن بێ دەلیل
عابیدی غەڕڕە بە تاعەت، مونکیری قەولی جەلیل
هەر کەسێ ڕایکرد لە خۆی، ئاخر دەبێ نادیم، زەلیل
همچو خنزیر مضر، کلب عقور، شر در رئوسفارسی
ئیبنی ڕاوەندی و بەلعەم، عالمی عیلمی ڕوسووم
ڕاسخ و ماهیر لە مەکر و کەیدی ئیبلیسی زەلووم
زیج و ئوستوڕلاب و ڕیع و زومرەی ئەعدادی نجووم
سەهل بوون بۆ وان، لەکن وان کەس نەبوو ئەهلی عولووم
چونکە ئینکار بوون، نەبوون واقیف بە ئەسراری قودووس
ئەهلی عیلمی بێ عەمەل، دەم واعیزی دوور ازفارسی حەقن
تالیبی حیرس و حەرام، شیبهی نوسوور و عەقعەقن
هەمنشینی زاڵمان، باجەبر و زوڵم و ئەحمەقن
چونکە عاشق نین بە مەولا، وا نەقیز و دڵڕەقن
چی بە یار عاشق نەبێ، ئەو موفلیس و قائظ نموسعەرەبی
چونکە دنیا ئاخرە، عالەم گەڕا سەر فیعلی بەد
عیلمی عالم بۆ تەماعە، نەک لەبۆ وەجدی ئەحەد
صوفیان در جستجوی بغض و ریا و کبر و حسدفارسی
لێک ئەمین نین قەت، چ جار خوشک و برا، باب و وەلەد
ئاکیلی لاشەی بەفاڵ و زیئبی ئێسقانی کڕووس
عاشقی، بەنگ و شەراب و ڕەقس و قەووالی نییە
تەبعی گۆشت و حەملی ئەسقال، مل بە ئەغلالی نییە
دانش و عیلمی عەزازیل ڕەسمی نەققالی نییە
ئەو بە نەزدی خاسی مەولا فیعلی دەججالی نییە
حاکمان تابیع بە زوڵم و جەور، شەبیهی فەیلەقووس
عاشقی، بەیت و غەزەل، لاف و گەزاف و گەف نییە
پرچ و پۆست، کەشکۆڵ و مەششاک، چەنگ و نای و دەف نییە
خەرقەیی پەشمینە پۆش و هەم عەسا دەر کەف نییە
مەست و مەغرووری و تەعنە، های و هووی و سەف نییە
لێو موعەییەن بێ وەها نابێ لەبۆ کەس ڕێی خلووس
ڕێگەیی عیشق قەت تەواو نابێ بە سەد سەعی و شیتاب
نە بە ماڵ و نە بە تاعەت، نە بە عیرفان، نە سەواب
نە بە عیلم و نە بە فکر و ڕەمز و ئەعدادی حیساب
عیلمی قال نین، دەفتەری دەرس ئەو دەگەڵ حەرفی کیتاب
فەزڵی حەق دەرسە بە کارە نەک بە فیعل و مەنگەنووس
ڕێگەی عەشق زۆر گرانە، خۆ لەلای ئەهلی نەزەر
یەک ئەوە قەت سەر نەپێچی از قضا و از قدرفارسی
جان و دڵ تەسلیم بکا بۆ یاری بێ خۆف و خەتەر
خۆی بکا تەفویز بە یار از ماسوافارسی بێ بێ خەبەر
نەک بە دڵ شیبهی نەسوور و عەقعەق و دوم چون خرووس
ڕێگەیی عیشق ڕاستی و تەسلیمە اندر راهفارسی دۆست
نە بە عقڵ و زۆر زانین، نە بە پرچ، کەشکۆڵ و پۆست
چاک و بەد هەرچی وەڕێی بێ، ئەو لە ڕێ چالاک و چوست
بەو کەسەم خۆزگە کە جانی سەرف کا دەر راهی دۆست
نەک لە ڕێی یار نائومێد و هەم لە عیشقی سادەلووس
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی سەر لە سەنگ دە، تۆ کوتت من عاشقم
ڕاست لە ڕێی عیشقی دەچم، دەر راهی جانان سادقم
خودنوما هەستی ببینی، وا بزانن لایقم
با وجوودی، کەمترین مەخلووق و بەندەی خالیقم
سەد هەزار عیلمم هەبێ، نابم بە خاکی پای خرووس