ئەی دڵا تا کەی لەبۆ زەوقی ویساڵ

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 5 خولەک  1092 بینین
صل يا رب على الدر المصونعەرەبی
احمد الهادي، جلا نور العيونعەرەبی
ئەی دڵا تا کەی لەبۆ زەوقی ویساڵ
هەر دەناڵی دائیمە بولبول میسال
بۆچی تۆ نەتبیست لە یاری ذي الكمالعەرەبی
هەر کە خۆت ون کرد لە دنیای بەدفیعال
موژدە بێ لێت، تێر دەبینی ڕووی بەخاڵ
 
صل يا رب علي البدر الدجيعەرەبی
معدن الاحسان و كهف الرجيعەرەبی
ئاستانەی دڵبەری شیرین کەلام
جەننەتولفیردەوس و هەم داروسسەلام
ڕوویی تۆ ڕەوشەنگەری لەیلی زولام
گەر بڵێی هەی هەی بێ چاوە بێرە لام
پاک دەبن فانی غەمی چەندین ساڵ
 
صل يا رب علي البدر المنيرعەرەبی
شافع العصيان و الذنب الكبيرعەرەبی
جانی جانان ڕوح و جانم بێ فیدات
ئەی حەبیبی زوبدە جوملەی کائینات
ڕۆژی مەحشەر وەقتی عەرزەی عارەسات
عاسیان مەتڵەب لە تۆن ڕێگەی نەجات
کەلبی خۆت هەی هەی کە لە وەقت و مەجاڵ
 
صل يا رب على جد الحسنعەرەبی
شافع الناس في وقت المحنعەرەبی
من فیدای ئەو ڕۆژ بم ئەی ناموەر
موعجیزەی لێت کرد تەڵەب قەومی کوفەر
حەق لەبەر خاتری تۆ ئەی خەیرولبەشەر
یەک لە موعجیزاتی کرد شق القمرعەرەبی
تا ببن تاهیر لە وەهمی بەد خەیاڵ
 
صل يا رب على النور المبينعەرەبی
في القيامة، شافع للمذنبينعەرەبی
خۆشەچینی جەبهەتی تۆ شەمس و ماهـ
تۆی یەقین بۆ دین و دنیا پادشاهـ
شافیعی عیسیان باری زولخەتا
کەی دەبێ ساکیت ببێ قەلبان لە ئاهـ
تا ببن سەرگەردی تۆ بەدر و هیلال
 
صل يا رب علي بدر الظهورعەرەبی
حبة برق و نور في الصدورعەرەبی
ئەی شەهی عالی جەنابی خۆر جەبین
شادیی بەندەی زەلیل و دڵ حەزین
تۆی سەبەب خوڵقاوە ئەفلاک و زەمین
یار بە عیشقی قادری فەردی مەتین
تۆ بە لوتفت شاد بکە قەلبی مەلال
 
صل يا رب علي ختم النبيعەرەبی
صاحب فضل كثير المنقبِعەرەبی
ئەی حەبیبی پادشاهی لا يموتعەرەبی
ساحیبی سیڕڕ و سیفاتی لا يفوتعەرەبی
لەو دەمەی حوببت لە قەلبم بوو سبووت
ڕۆژ و شەو خوێنی دڵی خۆم بوو بە قووت
ڕوح فیدات، سووتام بە شەمعی بێ زەواڵ
 
صل يا رب علي نور الهديعەرەبی
وجهة كالبدر في الليل الدجيعەرەبی
هەر کەسێ عاشق بە کرداری تۆ بێ
مونتەزیر بۆ دینی ڕوخساری تۆ بێ
دڵ بە داخی کەنزی ئەسراری تۆ بێ
سەر بە دامی تەوقی پەڕگاری تۆ بێ
نایەوێ دنیایی دوون و مڵک و ماڵ
 
صل يا رب علي شمس الأنامعەرەبی
دافع الغم و رافع السقامعەرەبی
قیسسەیی میعراجی تۆ شاهی ئەمین
خالیقی فەرمووی دە قورئانی موبین
یەعنی سبحان الذی أسریفارسی یەقین
پێت کرا ئینعام شەفاعەت تاجی دین
ئەی بە باڵا سەر و شمشادی نیهال
 
صل يا رب علي بدر الشرفعەرەبی
لوءلوء مكنون في بطن الصدفعەرەبی
کەی دەبێت ئەی پادشاهی لەمیەزەل
تێر ببینم ڕووت بەبێ نەقس و خەلەل
تا ببم تاهیر لە عەیب و هەم عیلەل
ڕوویی تۆ ماهی مونیری بێ بەدەل
کرد بە یەک شەو نۆ فەلەک ژێری نیعال
 
صل يا رب على جد الحسينعەرەبی
مجتبي المختار إمام الحرمينعەرەبی
پێشی زاهیر بوونی خەلق و ئینس و جان
نووری تۆ خوڵقا لە عالەم بوو عەیان
ئەی شەفیعی موزنیبانی ئەم جیهان
ڕەحمێ کە دەر حەق منی شێت و نەزان
چونکە تۆی مەقبووڵ لە پێشی زولجەلال
 
صل يا رب على بدر الكمالعەرەبی
صاحب حسن و نور في الجمالعەرەبی
وەک لە نووری خەڵق بووی سەر تا بە سەر
کوللی مەخلووقات لەبۆت بوون سوجدەبەر
حەق لە شانت فەرمووی ما زاغ البصرعەرەبی
سەنگ و وشتر کرد دەگەڵ تۆ چەند خەبەر
کردییان ئیقرار بە توو سووسمار و غەزاڵ
 
صل يا رب على البدر الكبيرعەرەبی
سيد الكونين، بشير و هم نذيرعەرەبی
ئەی دەگەڵ خالیق بە گوفتار و خیتاب
حەق لە زومرەی خەڵق تۆی کرد ئینتیخاب
غەرقی بەحری لوتفی بێ حەدد و حیساب
پەیڕەوی ڕێی تۆ زهی حسن المئابفارسی
تۆی بە کەنزی سڕڕی خۆی کرد ئیشتیغاڵ
 
صل يا رب علي كنز العطاعەرەبی
شافع العصيان و الذنب الخطاعەرەبی
دڵ موتیعی ئەمری خەللاقی عەلیم
بر کنار از مال و گنج و زر و سیمفارسی
غەرقی ئەنعامی خوداوەندی کەریم
حوببی تۆ يحيي العظام و هي رميمعەرەبی
چاوی دڵ حەیرانی نووری لایەزال
 
صل يا رب علي نور القلوبعەرەبی
شافع العصيان في يوم الكروبعەرەبی
شێست و سێ ساڵ بوو حەیاتی ئەو ئەمیر
ساحێبی قورئان و ئایاتی مونیر
ڕۆژ و شەو ازفارسی خەشیەتی شاهی کەبیر
خواردنی هەر تەمر بوو خوبزی شەعیر
دائیما با نفس در جنگ و جدالفارسی
 
صل يا رب علي شمس الشرفعەرەبی
وجهة نور و بدر في الصدفعەرەبی
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی تا بمێنی، ئاهـ و زار
بیکە، ڕۆژ و شەو لە بەردەرگاهی یار
خالیقی فەرمووی لەبۆ عەبدی هەژار
يا عبادي إنني رب غفارعەرەبی
وان گونەهکار ما كرم رسم خصالعەرەبی