یاری ڕەندان دەر حەقی من کارێکی ڕەندانی کرد

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 3 خولەک  926 بینین
یاری ڕەندان دەر حەقی من کارێکی ڕەندانی کرد
چاوی مەستی ئەو بە باز، پڕ سورمەیی سوبحانی کرد
نیم نیگایێکی بە دوو چاوی وەکوو قەترانی کرد
خۆزیا بەو کەس کە گوفتاری بە یاری جانی کرد
سەد هەزاران میسلی من هەر داخ لە دڵ ئەفغانی کرد
حوببی یار وا کەوتە دڵ من خورد و خاب لێم بوو حەرام
ڕۆژ و شەو هەر دوو خەرابە و چۆڵ و سەحرایە گەڕام
هەر وەکوو «سەنعان» کە بۆ تەرسایێ بوو ڕیسوایی عام
شێت و شەیدا بووم کە ماڵ و عەقڵ و هۆشی لێ ڕفام
خانەی ئابادی منی سەد جار ڕماند، وێرانی کرد
شێخی «سەنعان»ی کە مەردێک بوو بە دین بۆ قیبح و زشت
بۆ خەنازیران شوان بوو، ئەو بە نامی نیک سرشت
ساعەتێ ئەو دڵبەری خۆی دی، ئیمانی دا کەنشت
سەد مرید و مەسجید و سەد مەعبەد و خەڵوەی بەهشت
عەقڵ و هۆش تەسلیم بە دەست ئەو دڵبەری نەسرانی کرد
ئەز فەقیرێک دوور لە تۆ کەوتوومە چاهی بیژەنێ
داییمە دڵ بۆت دەسووتێ وەک گڕی دارە بەنێ
وا بەحەسڕەت تاقە بووسێ کەم لە تەختی گەردەنێ
تیرێکی وات دا لە جەرگم شەهسەواری قۆشەنێ
هەر وەکوو «یەعقووب» لە داخی «یۆسف»ی کەنعانی کرد
کەی دەبێ شاد بین بە نووری ئەو جەماڵی ئەنوەرین
کەی دەبێتە هاونشین یەک دەم بە لەفزی شەککەرین
کەی دەبین لاولاو سیفەت، پێچ پێچ لە باڵای عەڕعەڕین
دوێ شەوێ خۆش بوو خودا، یار دەستی بۆ کردمە سەرین
ڕۆح لە جیسمی من فڕین و حیکمەتی لوقمانی کرد
خەڵکی مەشغووڵن بە عیلم و تەسبیحات و قیل و قاڵ
قەلبی من مەشغووڵ بە تۆ ئەی نازەنینی نەو نیهال
پاک خودایە چەند بە خووبی کردی ئەو حوسن و جەماڵ
ساعەتێ تۆم دی بە چاوان دین و مەزهەب بوون بەتاڵ
هەر وەکوو تەرسا لە عەقڵ و دینی شێخ سەنعانی کرد
تا قیامەت وەسفی باڵای نەو نیهالت هەر دەڵێم
ڕۆژ و شەو وەقت و سەعات دەر جوستوجووی مەتڵەبێم
شێت و شەیدای ڕوویی تۆم مەحبووس لە چاهی غەبغەبێم
دڵ بە داغ و تووڕەیی زوڵف و دوو گێسووی شەبێم
مایەیی «يحيي العظامعەرەبی» بوو، بۆچ لە من پەنهانی کرد
شاهی جەمعی ئەنبیا، تۆی شافیعی ڕۆژی جەزا
من گونەهکار و زەلیلم ئوممەتی تۆم ئەزقەزا
ئوممەتی عاسی و فەقیریشت وەکوو من هاکەزا
ئینتزاری لوتفن و پابۆسی ژێر نەعلت ڕەزا
زیارەتی خاکی بەری پێت دەفعی هەر عیسیانی کرد
«ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی»ی زەلیل و عاجز و دڵ پڕ کەسەر
وا لە دەرگات کەوتووە، بەڵکوو بهێتە بەر نەزەر
جوملەیی شێخ و وەلی و پاک دینان سەربەسەر
موقتەبیس ازفارسی نووری تۆ بوون و لەبۆ تۆ خاکی دەر
شوعلەیی ئەنواری تۆیە عالەمی نوورانی کرد