سبحان من لا شريك له، تاهیر لە هەر عەیب و عیلەل

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 3 خولەک  988 بینین
سُبحان مَن لا شَرِيكَ لَهعەرەبی، تاهیر لە هەر عەیب و عیلەل
در کَون وی لا شَرِیکَ لَهفارسی، خاڵی لە هەر نەقس و خەلەل
خاڵی لە هەر نەقس و زیان؛ جانی، لە جانانی نیهان
قەلبی عیبادان ئاشیان، ئەو عەبدی کۆ خۆت خاس جەعەل
ئەو عەبدی کردت بێ عیوب، موستەغنی ازفارسی غەمم و کوروب
قوڕئانتە «غفار الذنوب» بۆ عاسیانی بەدعەمەل
عاسی بە عیسیانی شەدید، موحسین بە ئیحسانی مەزید
بۆ هەرد و سینفان تۆی ئومید، فەرد و قەدیم و لەمیەزەل
فەرد و قەدیم و لایەزال، بێ هەمم و قەیران، بێزەوال
ئەو سووڕەتی نەقشی میسال، هەر یەک بە ڕەنگێک دەرحیەل
هەر یەک بە ڕەنگێک دەر خەبەر، وەحش و تیور، جینن و بەشەر
هەر جیسمی ڕۆحت کردە بەر، هیچ شت نییە تۆی نی دەگەڵ
هەر یەک بە ڕەنگێک واسقە، عاشق بە زاتی عاشقە
عاریف بە عیرفان سادقە، عارف بە تاعەت دەر جەبەل
کافر بە کوفری خۆی غروور، ئیسلام بە حوببی دەر سروور
هەر یەک بە ڕەنگێک دەر زکوور، بەو وەزعە بوون زەربولمەسەل
فاعیل بە حەرفی کاف و نوون، حەقیقەت «لا یعرفون»
«عَمّا یَقُول الظالمون» دووری تۆ شاهی بێ بەدەل
دووری لە قەول و فیعلی بەد، ئەی واحید و فەرد و ئەحەد
بێ زەوج و فرزەند و وەلەد، بێ میسل و مانەند و مەسەل
ازفارسی نەسلی ئەسلابان بەری، فەرد و قەدیم و ئەکبەری
دەواری چەرخی ئەخزەری، نەجم و کەواکیب یا زوحەل
نەجم و ستارە یا سەحاب، هەم بورجی شەو سەر گەرد و تاب
توندتر لە چەرخی ئاسیاب، قاییم، مودەووەر تا ئەجەل
قاییم بە ئەمری یا قەدیر، ئەی عالمی «ما فی الضمیر»
بێ شیبهی ڕەببی بێ نەزیر، لە «ما خلق» هەم «ما نزل»
هەموو خەلقت تو کرد عەیان، شەریک لە ناوان بوو بەیان
خۆت دا بە ڕەنگێکی عەیان، وان دڵ بەوی بوو اشتَعَلعەرەبی
کەون و مەکان مەشغووڵی تۆ، «خاص الخصوص» مەقبوولی تۆ
عاشق هەموو مەقتوولی تۆ، ئەو «ما بقا» وی «قد جهل»
ئەو «ما بقا» وی جاهیلن، لە سەعی و ڕەنجی باتیلن
لە دین و دڵ ناکامیلن، ئەغیار و ئینکار و دەغەڵ
ئینکار و شووم و ڕووسیا، جوملە سەفیهـ و ئەشقیا
دەر جوستجووی عوجب و ڕیا، حامیل لە ڕەیب کوللی بەغەل
ئەی «ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی»ی هەژار، شیبهی حیماران ژێر بار
تا کەی تۆ مەست بێ ئیختیار، گومراهـ دەگەڵ توولی ئەمەل؟