دڵ هەمیشە مەیپەرستە، بۆ مەیی جامی ڕەحیق

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 3 خولەک  1108 بینین
دڵ هەمیشە مەیپەرستە، بۆ مەیی جامی ڕەحیق
بێ خود و حەیران و مەستە، بادەنۆشە في الحقيقعەرەبی
في الحقيقتعەرەبی بادەنۆشە، دڵ بەزاهیر مەی فرۆشە
گەر لە باتین وا خەمۆشە، بۆ خەیاڵاتی عەمیق
بەو خەیاڵاتی عەمیقی، فکری باریک و دەقیقی
هاتە مەیدانی حەقیقی، زەڕڕە زەڕڕە وەک دەقیق
وەک دەقیقە ئەو قیاسە، چاکی دانا بەو ئەساسە
فکری دانا وەک ئەیاسە، بوون بە خەشخان و سەویق
وەک سەویقە مەغز و فەرقم، ئاگری گرت تەحت و فەوقم
ناری عیشقت بوو بە تەوقم، هەڵگڕا وەک مەنجەنیق
ناری نەمروود بۆ خەلیلە، تەسلیمی حوکمی جەلیلە
فکری عالەم قال و قیلە، جان و دڵ لەودا غەریق
مونفەریق بوون ئەهلی حیکمەت، بەو خەیاڵی دەرکی قودرەت
کانی تەعتیل و مەشەققەت، وان لە بوتڵاندا غەریق
عاتڵ و باتڵ خەیاڵن، حیکمەت و حەقمین میساڵن
مەکر و قەولی وان بەتاڵن، کەی دەزانن ڕێی حەقیق
ڕێی حەقیقەت بوو لە ئاغاز، خۆم بە تەسدیق و بە ئاواز
دینی تۆم هەڵگرت بە دڵخواز، هاتمە سەر جادە و تەریق
دین تەریقی عیشقی تۆیە، لەززەتی ئەو زەوقی تۆیە
قومری ئاسا شەوقی تۆیە، بوو بە زنجیر و تەویق
بوو بە زنجیری سەعادەت، هەر دوو ئەلفازی شەهادەت
ڕێی نەجاتە بۆ قیامەت، حوججەت ئەعمالی نەمیق
حوججەتە دەستی یەمینم، عیشقی تۆ سەرمەشقی دینم
بوومە عەبدی تۆ ئەمینم، ڕۆژی بازاڕی عەتیق
ڕۆژی ئەووەڵ چاک دەزانم، خۆم فیدا کەم ڕوح و جانم
جارێکی خوێنی ڕەوانم، بێتە خوارێ وەک عەقیق
وەک عەقیق و دوڕڕ و یاقووت، نوتقی تۆیە لەعل و یاقووت
دانەیی ئەڵماسی ناسووت، تاجی سوڵتانان یەلیق
دوڕڕی تاجی ئەنبیایە، جەوهەری کەنزی عەتایە
بۆ ڕەسووڵان پێشەوایە، بۆ هەموو عالەم شەفیق
تۆی شەفیقی کوللی عالەم، دوڕڕیی یەکتای نەسلی ئادەم
بۆ ئەنبیا ئەتۆی خاتەم، بێ میسال و بێ ڕەفیق
بێ ڕەفیق و بێ میسالی، تۆی حەبیبی لایەزالی
حوببی تۆ بوو حەق مەئالی، خەڵقی کرد جوملەی فەریق
فیرقە فیرقە ڕۆژی میزان، نیک و بەد داماو و حەیران
بۆ شەفاعەت دێنە جەولان، إِرحَمونا يا صَديقعەرەبی
يا صديقعەرەبی من خوار و زارم، گەر گوناهـ و زەنبەبارم
کەلبی دەرگای تۆم دیارم، یا حەبیب و یا وەفیق
ویفقی تۆیە حیفزی ڕوحم، لوتفی تۆ مایەی فتووحم
غەرقی نێو تۆفانی نووحم، هام لەناو دەریای حەریق
غەرقی دەریای عیشقی یارم، من ئەسیر و غەمگوسارم
بێ تەڕەححوم سەعبە کارم، جەرگ و دڵ لەودا غەریق
لەت لەتە ناری دەروونم، شەرحە شەرحە تەن، زەبوونم
وا لە دەهشەت بێ سکوونم، زیقە سەدر و جان یەزیق
زیقەتی هیجرانی تۆمە، زەعفەرانی ڕەنگ و ڕوومە
پێم نەماوە عار و لۆمە، حاشا لِلّه لا يَلِيقعەرەبی
لایقی عەفو و عەتایە، ڕووی لە قاپی مستەفایە
کوێرە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی، بێ بەهایە، تەن زەعیف و جان ڕەقیق