با بێ جوابی دڵبەرێ، سووتام لەبەر دەردی فیراق
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
4 خولەک
1069 بینین
با بێ جوابی دڵبەرێ، سووتام لەبەر دەردی فیراق
هەر تاکوو ڕۆژی مەحشەرێ، هەر داد لە دەستی ئیحتیراق
هەر داد لە دەستی مەهڕووان، سەر خێڵی پۆلی ئاهووان
دوو تاقی قەوسی ئەبرووان، وان گوت: قُولُوا شُدُّوا الْوَثَاقعەرەبی
وان گوت بە خێڵی زەنگییان، قاییم بکەن وان بەندییان
دوو تاری قەوسی هیندییان، تاڵی دەکرد عەیش و مەزاق
لێم تاڵ بووە عەیش و نیشات، دەرچوو لە دەستم ڕێی نەجات
خێل بووم گەلێ، یارم، نەهات برژام لە دەردی ئیشتیاق
برژام لەبۆ زەوقی ویساڵ، نەمما قەرار و سەبر و حاڵ
ئەمڕۆ ڕەقیبی شەڕ مەجاڵ، لێم هاتە سەر کوفر و نیفاق
لێم هاتە فیسق و فجوور، لەو یاری جانی خستمە دوور
پەنام بە تۆ ئەی شای سەبوور، کە بین بە یاری جان مولاق
کەی بم بە جانان هەمنشین، سەرمایەیی دنیا و دین
پێی شاد ببێ قەلبی حەزین، پێن نۆش بکا كَأْسًا دِهَاقعەرەبی
پێن نۆش بکا کاسەی شەڕاب، دەرچین لە ناری ذِي الْعَذابعەرەبی
ساکیت ببێ دڵ و شەهاب، ذُقْ حَمِيماً أَوْ غَساقعەرەبی
ئاوی حەمیم، زەهری حوتەم، جێی میحنەت و ئەندووهـ و غەم
فەریاد خوداوەند ئەز چ کەم؟ لەو نەفسی غەددار و حەماق
لەو نەفسی شووم و حیلەباز، مایەی فتوور و فیتنەخواز
ئەو فاتینی ئەهلی مەجاز، لەو ڕاکیبی مەرکەب بوراق
لەو ڕاکیبی بوراق بە دەست، لەو شاهسەواری دیدەمەست
لەو شاهیدی ڕۆژی ئەلەست، حوببی وەفا، عەهدی ویساق
ساحیب وەفا و عەهد و قەرار، شۆخ و شەریف و نامدار
من عاسیم و عیسیان بە بار، فَارْحَمْنِيعەرەبی یا شاهی نوتاق
فَارْحَمْنِي يا رَبُّ الرَّحِيم، وَاحْفَظْنِي مِن نارِ الْجَحِيمعەرەبی
گەر تۆ نەمانکەی دڵ موقیم، نابین بەجارێک ئیتیفاق
نابین بەجارێک بەرقەرار، ئەو نەفسی شووم و شەرمەسار
قەت فیعلی چاک ناکا چ جار، ئیللا مەگەر تەکلیفی شاق
ئیللا مەگەر تەکلیفی بەد، پەنام بە زاتت یا ئەحەد
نەفس و هەوا لێم نابێ ڕەد، هەر من دەگێڕن در شقاقفارسی
هەر من دەگێڕن بێ خەبەر، وەنیە لە هیجری بچمە دەر
هەوسارەکەی خستوومە سەر، میسلی حەمیرم در نهاقفارسی
میسلی حەمیرم ساڵ و ماهـ، لەژێری بار گُم کرده راهفارسی
موزنیب و عاسی و ڕووسیاهـ، ئەهلی زەلالات و فیساق
ئەهلی موزیللات و زەلال، سەرگەرم بە عیشقێ بەتاڵ
دڵ بۆ بە خانەی بەدخەیاڵ، دەر ئاخیرەت بۆم نین تەڵاق
درفارسی ئاخیرەت بۆم نین چ جار، پەنام بە تۆ ئەی کردگار
وەک من نییە ڕەدد و غەدار، لەنێو مڵکی شام و عێراق
وەک من نییە ساحێب خەتا، نَفْسِي بِذَنْبِي قَدْ أَتَىعەرەبی
فَاغْفِرْ لَنَا يا ذَا الْعَطَا، مِنْ نَارٍ أَنِّي لا أُطاقعەرەبی
لەو ناری پڕ تابیش و دوود، ئەی ساحیبی ئیحسان و جوود
بیبەخشە عەبدی بێ وجوود، بۆ خاتری سەدری عوشاق
ئەی عاشقانی بێ مراد، دەر ڕاهی عیشقێ ڕەنج بەباد
چی غەیری یارە هەر فەساد، تێهەڵدراوی فەردی تاق
تێهەڵدراوی حەیی نەسیر، هەم كَالْعَجُوزعەرەبی و هەم کەبیر
عالەم لە بەندی وی ئەسیر، خۆزگەم بەوەی دەیدا تەڵاق
خۆزگەم بەوەی ئەهلی ئیمان، زوو دەستی هەڵگرت لەو زەمان
لەو خەجڵەتی وا بێ ئەمان، جاری دەکا دەممی ئەماق
خوێنڕێژ لە عەینان میسلی ژەهر، گەر کێم بڕێژێ نیسفی شەهر
نەیکا زەرەر بەو چاوی قەهر، کەززابە نەک ئەهلی سیداق
سادیق نییە ئەو کازیبە، پووچ هەر چی ئەو بۆی تالیبە
ئیحسان لەکن وان هاریبە، مایل بە نەقس و ئیفتیراق
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی تا کەی وەها، نابی لە دەست نەفسێ ڕەها
نەفس و هەوا وەک ئەژدەها، تابیع بە گومڕاهی شیقاق