ڕۆژ و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 2 خولەک  1216 بینین
ڕۆژ و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار
بە داییم دەکەم دوعایێ، تا بینم ڕوویی یار
ڕوویی یارم با ببینم، شاد دەبێ قەلبی حەزینم
دڵبەری شۆخ و شیرینم، گوڵڕوخی سیمین عوزار
گوڵڕوخی سیمین جەبینە، شۆخ و شەنگ و نازەنینە
قیمەتی چاوانی نینە، موڵکی ئیسلام و کوفار
موڵکی ئیسلام و فەرەنگە، نین بەهای یاری چەلەنگە
هەر کە یار لێی دام خەدەنگە، لێم بڕا سەبر و قەرار
لێم بڕا سەبر و شەکیبە، ناڵینم چون عەندەلیبە
بێنە سەر من سەد تەبیبە، دەردی من ناکەن چ چار
دەردی من ناکەن دەوایە، بە کەسم نایە شفایە
ڕۆژ و شەو حاڵم وەهایە، پێم نەماوە ئیختیار
ئیختیارم پێ نەماوە، گۆشەیی جەرگم بڕاوە
وا لە عیشقی ئەو دوو چاوە، سووت بەدەن سەرتابەخوار
سووت بەدەن لە عیشقی یارێ، خوێن لە چاوانم دەبارێ
میسلی بارانی بەهارێ، داییمە لەیل و نەهار
داییمە من هەر دەناڵم، جان و دڵ وەک کۆی زوخاڵم
کوشتەی دوو برۆی هیلالم، ئەی گەلی ئەغیار و یار
ئەی گەلی یار و عەزیزان، دەردی عیشقی ڕووتەمیزان
نایەتە کێشان و میزان، بێ بە میزان سەدهەزار
بێ میزان و بێ حیسابە، ئاگری ساحێب مەهابە
جەرگ و دڵ میسلی کەبابە، هەر سووتا لەیل و نەهار
خاریج ازفارسی حەد و میزانە، تیر لە جەرگم وەک بارانە
بۆ تۆ دڵ وەحشی و نەزانە، یاری ساحێب ئیختیار
هەر کە ساحێب ئیختیار بێ، مەقسوودی وی دینی یار بێ
ئەو لەسەر قەول و قەرار بێ، زوو دەبێتن ڕەستگار
«ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی» تۆش لەوانی، دات بە با عومری جەوانی
ئاخری دنیات نەزانی، چۆن دەبێتن ئاخری کار