دڵبەران داییم دەناڵم، دەمبەدەم شام و سەحەر
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
4 خولەک
2246 بینین
دڵبەران داییم دەناڵم، دەمبەدەم شام و سەحەر
جارێ ناپرسی لە حاڵم، چاوعوقابی خۆش خەبەر
چاوعوقابی مەهجەماڵی، دوژمنی کوفر و زەلالی
نووری سیڕڕی لایەزالی، کاشفی «شَقَّ الْقَمَرعەرەبی»
کاشفی قەمەر دوونیمی، فاتحی دەرگای نەعیمی
شافعی «يَوْمُ الْأَلِيميعەرەبی»، «أَنتَ لِي نورُ الْبَصَرعەرەبی»
نووری بینایی دوو چاوم، بێ فیدات ڕۆح و هەناوم
هەڵگیراوە خورد و خاوم، خواردنم بۆتە زەهەر
خواردنم خوێن و زوخاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە
ئاگری دڵ وا بەتاوە، میسلی شەمعی نێو فەنەر
وەک فەنەر دڵ پڕ لە نارم، باری عیسیان بۆتە بارم
ڕووسیاهـ و شەرمەسارم، من لەبەر «يَوْمُ الْخَطَرعەرەبی»
من لەبەر«يَوْمُ الْمَماتم» دێ کە قابیز بۆ حەیاتم
وا خەجڵ بێ هۆش و ماتم، نامێنێ هۆش و سەبەر
نامێنێ هۆش لەو سەعاتێ، ڕۆح دەگاتە جێی نەهاتێ
دەفتەری دونیام دەداتێ، نامێنێ مەیلی پسەر
نامێنێ مەیلی جیهانم، دێتە جونبش ڕۆح و گیانم
گەر لە گیر لاچێ زبانم، نێوی حەقمان دێتە بەر
نێوی حەق دێنم بە زارە، تەن گەلێک تەشنە و بیمارە
دڵ هەمیشە ئینتیزارە، هەر دەڵێ «ماءُ الْقَطَرعەرەبی»
ئاخ لەبۆ یەک قەترە ئاوە، ئەو دەمەی دونیا تەواوە
شاهـ و دەروێش تۆپێ جاوە، «قَد دَخَلْتَ في الْقَبَرعەرەبی»
تا قیامەت قەبرە ماڵم، دێن مەلاییک بۆ سوئالم
ڕەببی تۆی موخبیر بە حاڵم، نەمخەیە سەر ڕێی خەتەر
نەمخەیە سەر ڕێی زەلالەت، لێم دەپرسن زۆر بەشیددت
«قالَ مَن رَبِّکَ مَیّت» کێت پەرەست، کێت پێغەمبەر
کێت پەرستووە، کوا ئیمامت، مەزهەب و دین و کەلامت؟
حەشر و میزان و مەقامت، بۆم بەیان کە ئەو خەبەر
بۆم بەیان کە سیڕڕی قەلبی، ئەی خودایە تۆم تەبیبی
من دەڵێم اَللّه رَبِّيعەرەبی، با خەلاس بم لەو خەتەر
با خەلاس بین لەو مەقامە، ئاخری دونیا تەمامە
جەمعی ئۆممەت خاس و عامە، ڕێی حەشرمان دێتە بەر
دەشتی مەحشەر وا دەبەستن، جەمعی مەخلووق سەف دەبەستن
یەکهەزار ساڵ ڕادەوستن، لێمان ناپرسن خەبەر
ناپرسن لێمان چ حاڵە، دەشتی مەحشەر دێتە ناڵە
ئاگر و پۆلوو و زوخاڵە، نامێنێ حیلم و بەسەر
نامێنێ عیلاج و چارە، چەند هەزار کەس بێ ژمارە
باب لە فەرزەندی بێزارە، ئەو لەبەر شین و چەمەر
ئەو لەبەر گریان و شینە، قَالوا يَارَبِّ رَضِينَاعەرەبی
کوا محەممەد شای مەدینە، بۆچ لێمان نابێ خەبەر؟
بۆچ خەبەردار نابێ لێمان، سووت دڵ و جەرگ، قەلب و پێمان
یەکهەزار ساڵ حەشرە جێمان، کوا حەبیبی ڕۆژی حەشەر
کوا حەبیبی کوللی عالەم مَا تَقَدَّم قَبلَ آدمعەرەبی
پاک لە مەحشەردا بووین جەم، بوو زوخاڵ سەمع و بەسەر
بوو زوخاڵ سەمع و بەسەرمان، باری عیسیان کەوتە سەرمان
چاو کە هەڵنایە لە شەرمان، دەستەوئەژنۆ قوڕبەسەر
دەستەوئەژنۆ ڕۆدەنیشن، پڕگوناهان ڕادەکێشن
خێر و عیسیانمان دەکێشن، هەم بە میزان سەربەسەر
پڕ گوناهان دێن و چوونە، دەفتەری وان سەرنگوونە
فَاقْرَءُوا مَا تَفْعَلُونَ، قَدْ دَخَلْتَ فِي السَّقَرَعەرەبی
ئەو سەقەر ئاور گڕینە، بۆ کوفاران زۆر بەتینە
دێتە سەر عالەم بە کینە، نامێنێ هۆش و خەبەر
نامێنێ هۆش لەو سەعاتە، دێ جەهەننەم بانگ دەکاتە
کوانێ تاریکەسەلاتە، چاوەڕێی وانە سەقەر
جێ و مەقاممان زەمهەڕیرە، باسی مەحشەر زۆر کەسیرە
پێغەمبەرمان دەستگیرە، چاکە بیکەین موختەسەر
موختەسەر کەین باسی زیللەت، دەکرێ حەشری کوللی ئوممەت
یەک بەڕەحمەت، یەک بەزەحمەت، ڕێی سیڕاتمان دێتە بەر
بۆن شەفیع کە تۆ بە ڕەحمەت، نەنخەیە تاریک و زوڵمەت
پێن عەتا کە قەسری جەننەت أَعْطِنَا طوباعەرەبی شەجەر
دێتە بەرمان ڕێی سیڕاتە، بۆ گونەهبار، جێی نەهاتە
یا ڕەبی بندەی نەجاتە، بۆن شەفیع کە پڕ پێغەمبەر
تۆی شەفیعولموزنیبینە، لەو دەمەی ئاور بەتینە
تۆی پەنای مە شای مەدینە! بۆن شەفیع کە پڕهونەر
«ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی»ی فەقیرە، حەق تەعالا دەستگیرە
باری عیسیانت کەبیرە، نەخەیە سەر ڕێی خەتەر