مۆم زبانان، دڵ چو سەنگان، قوتن ئەعزا، دڵ حەدید

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 2 خولەک  1133 بینین
مۆم زبانان، دڵ چو سەنگان، قوتن ئەعزا، دڵ حەدید
شێر شکاران، خوو پڵنگان، پێ لە ڕێی جانان بورید
چی لە ڕێی جانان بەدوورە، دەر هەوای نەفسی غروورە
ئەو لەنێو عالەم زوهوورە، قەلب جەببار و عەنید
قەلب عاسی سەر لەبەر ئەو، واعیزی دڵ چون حەجەر ئەو
سووڕەت ئینسان، تەبع خەر ئەو، عەبدی شەیتان و مورید
هەم پەیامی شۆر و شەڕ ئەو، دڵ بە فیعلی بەدموقەڕ ئەو
خوێنخۆر وەک شێری نەڕ ئەو، می ز جام بد چشیدفارسی
مەستی جامی بێ تەمیز ئەو، نائِمٌ قَط لا يَقِظعەرەبی ئەو
غافڵی ڕەببی تەمیز ئەو، پند اَلخَنّاس شنیدفارسی
بەلعەمی کامیل عولووم ئەو، واجبی سەنگی ڕوجووم ئەو
ئەهلی موزلیم و زەلووم ئەو، باد جهل وی دمیدفارسی
جاهیل و ناشی و نەزان ئەو، یەک تەن و پەنجا زبان ئەو
وا لە ڕێی عیشق بەدگومان ئەو، پا از ره حق بر کشیدفارسی
پا لە ڕێگەی حەق بەدوور ئەو، شێت و بێ عەقڵ و شعوور ئەو
بۆ تەمەع دڵ چون تەنوور ئەو، نیکی از دستش رمیدفارسی
بوو لە چاکە بێ تەڵەب ئەو، شووم و بێ شەرم و ئەدەب ئەو
بێ ڕەزا و بەدلەقەب ئەو، دل به عصیان آرمیدفارسی
دڵ بە عیسیان بەرقەرار ئەو، باتینەن مەردی غەددار ئەو
ئیسمی خاسی نامدار ئەو، بد دل و دین، نارشیدفارسی
عابیدی مێزەر بەسەر ئەو، خەرقەیی زاهید لەبەر ئەو
مورشیدی کامیل لەدەر ئەو، باتینی شیبهی یەزید
باتینی جەللاد سیفەت ئەو، ئەبلەهـ و بێ نەقش و خەت ئەو
دوور لە عەقڵ و مەعریفەت ئەو، دل سیاه و تن سفیدفارسی
دل چو قیر و تن چو برففارسی ئەو، سامیعی نەشنوودە حەرف ئەو
ئەبلەهـ و بێ سوود و سەرف ئەو، از ره ناحق دویدفارسی
چوست لە ڕێی جەنگ و جەدەل ئەو، تەن پڕی مەکر و حیەل ئەو
دڵ بە دنیا موشتەغەل ئەو، تەن وەکوو قەسری موشید
مەدحی وان زات بەدشیعاران، نایەتە ئەلفاز و زاران
گەر بەیان کەن سەدهەزاران، شاعیرانی چون لەبید
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی تۆش لەوانی، دات بە با عومری جەوانی
ئاخری دنیات نەزانی، خار چید و گل ندیدفارسی