بێ شک بەشرێکە کە موسەففایە موحەممەد

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 4 خولەک  934 بینین
بێ شک بەشرێکە کە موسەففایە موحەممەد
خاکی قەدەمی جوملە موسەللایە موحەممەد
فەخری بەشەر و عالەمی باڵایە موحەممەد
نووری شەرەفی عەرشی مومعلایە موحەممەد
شەهسواری سەری عەرسەیی عوقبایە موحەممەد
مانگی ڕەجەبە هەم شەوی میعراجی بەقوربان
یەک لەحزە کە دەرچووی لە هەموو زومرەیی ئاسمان
بەو مژدە مەلەک کەوتنەوە جونبوش و جەولان
سەف سەف هەموو هاتن بە ئەدەب جوملە دەوەستان
ئیمشۆکە لەسەر دەعوەتی مەولایە موحەممەد
هەر کەس دەیەوێ جەننەتی بێ عەجز و مەلامەت
با بێتە دەری حەزرەتی سولتانی جەلالەت
مەعلوومە کە ئەو هادییە بۆ ئەهلی زەلالەت
شاهێکە کە ڕسکاوە لە بوستانی ڕیسالەت
ئیمڕۆ کە لەسەر پایەیی عولیایە موحەممەد
سەیری بکە ئەم حورمەتە لای خالیقی باقی
جبریلی کەوا کردە جەلوکێشی بوراقی
فەرموو وەرە بۆ کەوسەر و تۆ بوویتە ساقی
قەوسەینی دو ئەبرۆتە لە سەر ڕێتە بە تاقی
کورسی شەرەفی ساحەیی ئەدنایە موحەممەد
شەوی لێ بووردنە دەروازەیی ڕەحمەت بلەقێنن
نێزیکە موحەممەد هاتووە ڕەف ڕەف بوەسێنن
حازر بن و بەیداغی مەحەببەت بچەقێنن
بۆ حورمەتی ئەو گەردن و سەر دابنەوێنن
میوانی خوداوەندی تەعالایە موحەممەد
قورئانی قەدیمە بووە بورهانی بەقووەت
یەک ئایەتی خوا کافییە بۆ ئەهلی مورووەت
مەعلوومە لەلای عالەم و هەم ئەهلی فوتووەت
سەر دەفتەرە بۆ دائیرەیی ئەهلی نوبووەت
ڕۆژێکی زیابەخشە هووەیدایە موحەممەد
مەعلوومە موبەللیغ ئەوە بۆ ئەمر و مەناهی
خاڵی لە کەلامی بەشەرە سیدق و گەواهی
موستەغنییە عەبدی دەری بۆ مەسنەدی شاهی
دانێکە لە بەحری کەرەمی لوتفی ئیلاهی
دوڕڕی سەدەفی ئادەم و حەووایە موحەممەد
گەر تالیبی ئەلتافی حەق و خولدی جینانی
سابیت بە لەسەر دینی ئەوی شاهی جیهانی
مەفهوومی کەلامی حەقە جاری لە زبانی
باوەڕ بکە شاهێکە بەبێ ئەووەل و سانی
مەحبووبی دەری حەزرەتی مەولایە موحەممەد
تاکەی لە جەدەل مالومی بێ هۆش و خەجلل
ئەی موفسیدی دینی حەق و بەدگۆ و موزلل
بۆ ڕەمزی کەلامی حەقە کەششافی موحیلل
بۆ خەتمی نوبووەت هەموو قورئانە مودیلل
خاڵی وەکوو مووسا یەدی بەیزایە موحەممەد
ئەو ڕۆژە لەسەر بورجی نوبووەت کە هەڵات
والشمسعەرەبی لەسەر وەسفی جەمالی کەدەهات
لەو شوعلەیە زەڕێکی بەڕۆژ دا بە خەڵات
بێ شک ئەوە سەرمایەیی ئومێدی نەجات
فەخری شەرەفی یەسریب و بەتحایە موحەممەد
سورەتی سبحان الذيعەرەبی کردوویە بەیان
بۆ مەقدەمی ئەو حەزرەتە وەک فەرشی لە دیوان
عەرش و قەلەم و کورسی بۆ ئاسمان
ئەی مونکری میعراجی نەبی سەیری لە قورئان
چون شاهیدی ئەو سوورەیی ئیسرایە موحەممەد
تێ بفکرە لەم ڕەمزە تۆ ئەی ئەهلی زەلالەت
ئەو ڕۆژە کە پێش کەوت لە هەموو سەف بە ئەمانەت
ئەو نوێژە لەسەر فەزلی ئەوی بوو بە عەلامەت
سەرحەلقەیی دیوانی جەزا ڕۆژی قیامەت
سەرداری هەموو ساحیبی ئاڵایە موحەممەد
سەرگەشتە لە دیوانی خودا مونکیری ئەحمەق
وازبێنە لە جەهل و جەدەل و ماددەیی موغلەق
تێ بفکرە تۆ چۆن بە غەزەب خۆت کردووە مولحەق
مەعلوومە لە ئینجیل وزەبوور کافری موتلەق
ئەو تاجی سەری حەزرەتی عیسایە موحەممەد
ئەم بەندەیە لەم وەسفە زیانی کە گەڕاوە
ئەو سافی ڕەسوولحەققە بەو نەزمە کراوە
هاوناوی ئەویمە لە تەرەف فەزلی خوداوە
باکی نییە عاسیناسناوی ئەدەبی بە هەموو جوورم و خەتاوە
کڕیاری هەموو ئایەغی عوقبایە موحەممەد