بێ شک بەشەرێکە کە موسەففایە موحەممەد
بە موناسەبەتی حەفلەی شەوی میعراج لە 27ی ڕەجەبی 1392 لە کۆیسنجق نووسیم و خوێندرایەوە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
4 خولەک
1165 بینین
بێ شک بەشەرێکە کە موسەففایە موحەممەد
خاکی قەدەمی جوملە موسەللایە موحەممەد
فەخری بەشەر و عالەمی باڵایە موحەممەد
نووری شەرەفی عەرشی مومعلایە موحەممەد
سەرداری سەری عەرسەیی عوقبایە موحەممەد
مانگی ڕەجەبە هەم شەوی میعراجی بەقوربان
لەو کاتە بەسەر کەوتی لەسەر جوملەیی ئاسمان
ئەسنافی مەلەک هاتنەوە جونبوش و جەولان
سەف سەف هەموو هاتن بە ئەدەب گشتی دەوەستان
ئیمشەو کە لەسەر دەعوەتی مەولایە موحەممەد
سەیری بکە ئەم حورمەتە لای خالیقی باقی
جبریلی کەوا کردە جەلەوکێشی بوراقی
فەرموو وەرە بۆ کەوسەر و تۆ بوویتە ساقی
قەوسەینی دو ئەبرۆتە لە سەر ڕێتە بە تاقی
بەرزی شەرەفی ئایەتی ئەدنایە موحەممەد
لێ بووردنە دەروازەیی ڕەحمەت بلەرێنن
تەشریفی موحەممەد هاتووە ڕەف ڕەف بوەسێنن
حازر بن و بەیداغی مەحەببەت بچەقێنن
بۆ حورمەتی ئەو گەردن و سەر دابنەوێنن
میوانی خوداوەندی تەعالایە موحەممەد
هەرکەس دەیەوێ جەننەتی بێ عەجز و مەلالەت
بابێتە دەری حەزرەتی سولتانی جەلالەت
مەعلوومە کە ئەو هادییە بۆ ئەهلی زەلالەت
شاهێکە کەرسکاوە لە بوستانی ڕیسالەت
ئیمڕۆ کە لەسەر پایەیی عولیایە موحەممەد
قورئانی قەدیمە بووە بورهانی بەقووەت
یەک ئایەتی خوا کافییە بۆ ئەهلی فوتووەت
مەعلوومە لەلای عالەم و هەم ئەهلی مورووەت
سەر دەفتەرە بۆ دائیرەیی ئەهلی نوبووەت
ڕۆژێکی زیابەخشە هووەیدایە موحەممەد
مەعلوومە موبەللیغ ئەوە بۆ ئەمر و مەناهی
خاڵی لە کەلامی بەشەرە سیدق و گەواهی
موستەغنییە عەبدی دەری بۆ مەسنەدی شاهی
دانێکە لە بەحری کەرەمی لوتفی ئیلاهی
دوڕڕی سەدەفی ئادەم و حەووایە موحەممەد
گەر تالیبی ئەلتافی حەق و خولدی جینانی
سابیت بە لەسەر دینی ئەوی شاهی جیهانی
مەفهوومی کەلامی حەقە جاری لە زبانی
باوەڕ بکە شاهێکە بەبێ ئەووەل و سانی
مەحبووبی دەری حەزرەتی مەولایە موحەممەد
اکەی لە جەدەل مالومی بێ هۆش و خەجڵ
ئەی دوژمنی دینی حەق و بەدگۆ و موزڵ
بۆ ڕەمزی کەلامی حەقە کەششافی موحیڵ
بۆ خەتمی نوبووەت شاهید ئایاتی مودڵ
خاڵی وەکوو مووسا یەدی بەیزایە موحەممەد
ئەو ڕۆژە لەسەر بورجی نوبووەت کە هەڵات
وششەمس و لەسەر وەسفی جەمالی کە نەهات
لەو شوعلەیە زەڕێکی بەڕۆژدایە خەڵات
بێ شک ئەوە سەرمایەیی ئومێدی نەجات
فەخری شەرەفی یەسریب و بەتحایە موحەممەد
سورەتی سبحان الذيعەرەبی کردوویە بەیان
بۆ مەقدەمی ئەو حەزرەتە وەک فەرشی لە دیوان
عەرش و قەلەم و کورسی یو ئاسمان
ئەی مونکری میعراجی نەبی سەیری لە قورئان
شاهیدی فەزل و شەرەفی سوورەیی ئیسرایە موحەممەد
تێ بفکرە لەم زەمزەمە تۆ ئەی ئەهلی زەلالەت
ئەو شەوە پێش کەوت لە هەموو سەف بە ئیمامەت
ئەو نوێژە لەسەر فەزلی ئەوی بوو بە عەلامەت
سەرحەلقەیی دیوانی جەزا ڕۆژی قیامەت
سەرداری هەموو ساحیبی ئاڵایە موحەممەد
سەرگەشتە لە دیوانی خودا مونکیری ئەحمەق
وازبێنە لە جەهل و جەدەل و ماددەیی موغلەق
سەیری بکە چۆن تۆ بە غەزەب بوویەتە مولحەق
مەعلوومە لە ئینجیل وزەبوور کافری موتلەق
تاجێ لە سەری حەزرەتی عیسایە موحەممەد
ئەم بەندەیە لەم وەسفە زبانی کە گەڕاوە
ئەو سافی ڕەسوولی حەققە بەو نەزمە کراوە
هاوناوی ئەویمە لە تەرەف فەزلی خوداوە
باکی نییە عاسیناسناوی ئەدەبی بە هەموو جوورم و خەتاوە
کڕیاری هەموو ئایەغی عوقبایە موحەممەد