یا ڕەسولەللا دەخیلە فەخری جوملەی کائینات
بە موناسەبەتی ڕۆیشتنی عالەم بۆ چیا و دێهاتان و چۆڵ کردنی جێ و ڕێی خۆیان و پشت دانەیەک بۆ داوای وەتەن و باران و سەرمای زۆر
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
5 خولەک
1123 بینین
یا ڕەسولەللا دەخیلە فەخری جوملەی کائینات
هەوری نەکبەت گشتی داگرت عەرسەگاهی کائینات
ڕوو کە دەرگەی بارەگاهی کارسازی کائینات
وا شەپۆلی بەحری فیتنە غەرقی کردووە کائینات
ئەشرەفی ئەولادی ئادەم یا ڕەسولەللا نەجات
سەد ئەسەف تێک چوو نیزامی خۆش حەیاتی کوردەکان
تیپ بە تیپ منداڵی مەعسووم چوونە شاخ و کێوەکان
وا لەبەر باران و سەرما هەر دەگریەن بێ وچان
ڕووت و برسین بێ ئومێدن پاکی بێزارن لە ژیان
ئەی پەناهی بێ پەنایان یا ڕەسولەللا نەجات
گێژەلوولەی بای نەدامەت گێژی کردین خاس و عام
گەردەلوولی گەردی حەسرەت لوولی دا سەفحەی قیوام
ساعیقە و بەرق و برووسکەی سۆزی سینەی ئەهلی فام
ئاگری بەردایە دنیا ئەی حەبیبی لایەنام
کاتی ئیمدادە بەقوربان یارەسوولەللا نەجات
دەنگی گریە و ڕۆڵە ڕۆیە خەڵکی لادێ و ئەهلی شار
سەیری کە فرمێسکی چاویان بۆتە خوێن و دێتە خوار
گشتی شێواون لە داخا هەر دەلەرزن بێ قەرار
دایە وس بە دەنگی تۆپە ئێستا عەسکەر دێنە خوار
ئەی ئومێدی قەومی بێکەس یا ڕەسوولەللا نەجات
بابە برسیمە بەقوربان ئاخ لەبۆ یەک پنجە نان
چاوی بابت خوا کەریمە وا دەچم بۆ دێیەکان
گەر بە ڕووحیش بێتە دەستم بۆتی دەکڕم ڕۆڵە گیان
من ژیانم ناوێ بێ تۆ نامەوێ دنیا و زەمان
ئەی تکاکاری ڕەزیلان یا ڕەسوولەللا نەجات
هەستە ئافرەت نەک بترسێن زوو بگە منداڵەکان
گرمە گرمی تۆپ و بۆمبا قرچە قرچی دۆشکەکان
ناڵەناڵی هەور و باران بیانبەنە ئەشکەوتەکان
تاکوو دەتوانی لەگەڵ خۆت بیبە بۆیان چێشت و نان
ئەی هیدایەت خواهی عالەم یارەسوولەللا نەجات
دایە باوکم کوا لە کوێیە کوا برام و خوشکەکان
ئەحمەد و زانا و نەسرین چییان بەسەر هاتووە ئەوان
ڕۆڵە باوکت خوای لەگەڵ بێ دوێنێ عەسکەر کوشتیان
پاشی باوکم بۆچی بژیەم توخودا ئەی دایە گیان
ئەی حەکیمی دەرد و ئازار یا ڕەسوولەللا نەجات
جەرگی داکت قەت مەگریە ڕۆڵە تۆ خۆت ڕاگرە
زوو سیلاحی تۆڵە ساندن چاوی داکت هەڵگرە
ئینتیقامی نیشتمان و خوێنی باوکت وەرگرە
دوژمنی قەوم و وەتەنتان مانەوەی وەک ئاگرە
تاجداری تاجی عیززەت یارەسوولەللا نەجات
ڕۆڵە هێزی کوردی ئیمڕۆ چەشنی دەریای بێ بنە
چەندی دیارە ئەو لە جەبهە سێ ئەوەندەش هەر ونە
گشت لەڕێگای نیشتماندا ئارەزوویان کوشتنە
ڕووبەڕووی دوژمن ئەوەستێ ژیانی خۆی لامردنە
سەد دەخاڵەت شاهی لەولاک یارەسوولەللا نەجات
وا دەچم بۆ جەبهە ئافەرت گەردنم ئازا بکە
گەر ئەمن کوژرام مەگریە بەڵکوو شوکری خوا بکە
چاوەدێری بەچکەکانمان باش و بێ پەروا بکە
ماڵ و سەروەتمان گەلێکە خزمەتیان زۆر چا بکە
پشتیوانی ئەهلی ئیسلام یا ڕەسوولەللا نەجات
چەند شەریف و خانەدان و مەردی ئازار و پڕ هونەر
عاقڵی پڕ هۆش و غیرەت شێری مەست و بەهرەوەر
ڕۆژی لێقەومان هەموویان وەک پڵنگی کینەوەر
بۆ فیداکاری وەتەنیان بوون غەریب و دەربەدەر
چارەسازی قەومی بێچار یارەسوولەللا نەجات
چەند کەسانی ئەهلی حورمەت خانەدانی عیلم و دین
وا لە ترسی زوڵمی بێ جێ یەک بە یەکیان دەرپەڕین
بێ ئیمام و بانگ و ئەوراد مەعبەدی دینی موبین
غیرەتی تۆیە هیوامان یا شەفیعەلموزنبین
خاتەمی خەتمی نوبووەت یا ڕەسوولەللا نەجات
جێژنی مەولوودی کەسێکە یا ئیلاهەلعالەمین
خۆت کە فەرمووتە لە قورئان رحمة للعالمينعەرەبی
ڕۆژی کەیف و شادمانی بۆ هەموو ئەربابی دین
سەد ئەسەف بۆ قەومی کوردی موبتەلای گریان وشین
ئەی چرای ڕێگای سەعادەت یا ڕەسوولەللا نەجات
پێشی ئاسمان هیوامان بۆتە ساحەی هەور و لم
شادمانی دایە پێش خۆی هێرشی لێشاوی غەم
زەحمەتی باران و سەرما ترسی فتنەش دەم بە دەم
ڕوو لە کێ کەین ئەی خودایە ئوممەتی خەیرولئەنام
ئەی دەلیلی ڕێی هیدایەت یارەسوولەللا نەجات
هەر لەبەر خاتری قدوومی حەزرەتی فەخرولئەنام
لوتف فەرموو با خلاس بێ ئەی خودایی لایەنام
موبتەلای دەرد و بەڵا بووین یا ئیلاهی خاس و عام
عالمە گرتۆتە پیش خۆی ئەم بەڵایە بیتتەمام
یا محەممەد یا محەممەد یا ڕەسوولەلللا نەجات
ئەی شەهنشاهی نوبووەت یا ئیمامەلمورسەلین
سەف شکێنی دوژمنی دین شاریعی ئەحکامی دین
مەهبەتی سەرداری ئەملاک یەعنی جبریلی ئەمین
بێرە فریامان دەخیلە بەشقی ڕەببولعالەمین
فاتیحی دەرگاهی جەننەت یا ڕەسوولەللا نەجات
کاکی عاسیناسناوی ئەدەبی بۆچی ناڕۆی چیتە تۆ لەم قوژبنە
ئێرە هێلانەی نەجاتی پیرەمێردی وەک منە
#شتیوانی من خودایە من چ باکم دوژمنە
ئەی حەبیبی زاتی بێ چوون جەرگی عاسیناسناوی ئەدەبی کون کونە
ئەی تەبیبی ئەم برینە یا ڕەسوولەللا نەجات