دەربەدەر بووم من لە دونیا کەوتمە ناو شیعە و عەجەم
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
969 بینین
لە ساڵی ١٩٤٢ چوومە کەربەلا بۆ تەداوی ڕەعنای کچم لای دکتۆر( ڕەفیق تاھیر چەلەبی) لەوێ ئەوەم نووسی زۆر عاجز بووم.
دەربەدەر بووم من لە دونیا کەوتمە ناو شیعە و عەجەم
بێ حەواس و فیکر و هۆشم دڵ مەلوول پڕ لە غەم
دائیما وەک گێژ دەسووڕێم بێ زمان و بێ ڕەفیق
کەربەلا دامێنی گرتم بووبە دڕکی پڕ ئەلەم
چون لە دڵما بوو بە حەسرەت ئەم بەهارەی شاری کۆ
جەننەتە ئێستاکە دەوری گشت بە غونچەی تازە دەم
وا لە هەر چوار دەوری شاری مێرگەکان ڕازانەوە
نەرگس و نەسرین و لالە هەم بنەوشەش وا لە چەم
ئەی ڕەفیقی میهرەبان و وەی تەبیبی حاڵ زان
زوو بدە توخودا نەجاتتم خوا نەجاتت دا لە غەم
چڵکنی و گەرمارو وکێچ و میحنەتی دووری وەتەن
لەشکریان کردووە لە ڕووحم هەروەکوو جەمشیدی جەم
کێچ دەڵێ خوێنت دەخۆم و چڵکنی پیستی ڕزاند
شیددەتی گەرما بە جارێ بۆ دەماغم بوو بە سەم
ڕادەبوێرم من لەگەڵیان گەر دڵم ساکن ببێ
جەرگی سووتاندم بە جارێ خۆ برینی جەرگەکەم
ئاگری دووری هەمیشە قرچەقرچی خستە دڵ
تێکی دا نەیهێشت بە جارێ هیچ بناغەی عومرەکەم
غەم دەخۆم و زەجرەنۆشم من لە شاری کەربەلا
بیست و دوو ڕۆژە حیسابی حەسرەتم ناکا قەلەم
چارە هەر تەسلیمە عاسیناسناوی ئەدەبی چی بکا موختارە خوا
چت لە دەست دێ هەستە بیکە ڕامەوەستە زۆر و کەم