موسلمانان چە ڕەمزێکە دڵم بێدارە من ئیمشەو
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
909 بینین
موسلمانان چە ڕەمزێکە دڵم بێدارە من ئیمشەو
بە یادی چاوەکەی ساقی دڵم هوشیارە من ئیمشەو
سەبا مردەی بە دیتن دا لەبۆ گوڵشەن کە دێ بولبول
لە زومرەی عاشقان بێ شک دڵم سەردارە من ئیمشەو
هەموو کەس بۆنی یاری خۆی لەلا ڕەیحانە یا نەرگس
لە سایەی کوڵمەکەی ساقی گوڵم دڵدارە من ئیمشەو
گەلێ کەس کەسبی عیشقی کرد لە بازاڕی حوسن ئەمما
لەسەر دوکانی ڕەمزی عیشق دڵم عەتتارە من ئیمشەو
هەموو کەس گەرچی وەک عاسیناسناوی ئەدەبی گرفتاری ئەتۆن لێکن
لە مەیدانی عوبوودییەت دڵم شەهسوارە من ئیمشەو