دایە دەست بازوویی قودرەت وا قەزا تیغی ئەجەل
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
848 بینین
دایە دەست بازوویی قودرەت وا قەزا تیغی ئەجەل
لەشکر و هێزی ژیانی یەک بە یەک کردن فەشەل
دەست و چاو و لاق و ئەژنۆ سمت وبێ تاقەت بوون
گشت زەلیلی دەردی پیرین وەک ئەسیری في المثلعەرەبی
هەندە بێ هێز و زەبوونن غیرەتیان تێدا نەما
دەشت و سەحرایان لەبەرچاو بۆتە هەوراز وجەبەل
چت لە ئێمە و چت لە خۆت کرد پێم دەڵێن ئەی نابەکار
ئێمە بۆچی خەلق بووین و چۆن بە ئێمەت کرد عەمەل
نەفسی خۆت کردە ڕەئیس وئێمەشت کردە غولام
تا لە جێی گەنجی عیبادەت ڕێی هەوات کردە بەدەل
خاک بە سەر ئێمە لە دەست تۆ قوڕ بە سەر تۆش ئەی نەفام
چۆن بچینە ڕووی مەولا شەرمەسار و پڕ زەلەل
وازی لێ بێنە لە دونیا دوژمنێکی خۆی نییە
ڕوو لە مەولا کە لە مەولا موخلیسانە بێ خەلەل
ئەم عەجووزە شێوە قەحپە تازە خۆی کردۆتە بووک
تۆوی حیرست پێ نەچێنێ نەچییە ناو داوی ئەمەل
عومری خۆت بێنە ژمارە بێنە بەرچاو کردەوەت
گەوهەری گەنجی ژیانت سەرفی چت کرد بەد عەمەل
ئەی دەماغ و کەللە خاڵی چت لە خۆت کرد بێ شعوور
بۆ تیجارەت نەقدی خالیس هەر ڕەواجە نەک دەغەل
عوجب و مەغروری و تەکەببور هەم ڕیا و بوغز و حەسەد
سەیری شەیتانیان پەیا کرد مەزهەری کفر و جەدەل
ئەشهەدوبیللا لە دونیا بێ حەیا بووی عاسیناسناوی ئەدەبی یا
بێ وەفا بووی دەرحەقی حەق ڕووڕەشی پیس و زەغەل