خوایا ئێوە ڕەببی عالەمینن
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
2 خولەک
720 بینین
خوایا ئێوە ڕەببی عالەمینن
خەبەرداری چلۆنی سەر زەمینن
ئەزانن کۆمەڵێ ئیسلامی جاهل
بە تەحریکی ئەوانەی مولحێدینن
لەسەر ئادابی جوانی دینی ئیسلام
هەموو دەر چوونوو، دواکەوتووی لنینن
نە بڕوایان بە دین ماوە نە ئایین
بەڵێ دوژمن، بە ئایین و بە دینن
هەموو مونکیر بە زاتی ئەقدەسی تۆن
ڕەفیقی ساغی شەیتانی لەعینن
بەڵام بڕوای بە زاتی تۆیە «شەیتان»
ئەوانەی چەوتە ڕێیان بەد ترینن
وەکوو کرمی نەخۆشی سیل بڵاون
خەریکی مەحوی دینی موسلێمینن
وەکوو گورگی دڕەندەی هاری خوێنخوار
خەریکی خوێن مژینی سالێمینن
بە بێ شەرمی تەبەرایان لە تۆیە
هەموو کوێلەی سەرۆکی کرملینن
لەمانە کۆمەڵێکیان تازە کوورەن
هەواخاهو و سەنا خوانی «پەکینن»
کە مۆژیاری کرێن گاهێ بە قورئان
بە ئیستێهزا لە قاقای پێکەنین
ئەڵێن ئەم دەنگ و باسە بێ ئەساسە
هەموو هەڵبەستی خێڵی مورسەلینن
موسڵمانان لە شەرق و غەربی دونیا
لەناو لادینەکانا، بێ نگینن
خسووسەن کوردی بەدبەختی سیاچار
هەمیشە مات و خەمبار و حەزینن
هەمیشە ماڵ بڕاو و بەش خوراون
هەمیشە ژێر چەپۆکەی غاسێبینن
لەبەر جەور و جەفای بێگانە دایم
لە گیان و ماڵی خۆیان نائەمیننن
وڵاتیان پڕ لە خەیراتە وەلێکین
بەتاڵان چووی گرۆهی زاڵەمینن
خەزێنەی زێڕ و زیوی باوک و باپیر
لەناو خاکی وەتەن یانا دەفینن
بەڵام خۆیان لە خەیری بێ نسیبن
ئەوانەی خەڵقی ژوور و خۆر نشینن
لەگەڵ هاوسێ بە خۆشی و سەربەخۆیی
بە ماڵ و موڵکی کوردان خۆ ئەژێنن
کەچی کوردیش لە داخانا هەمیشە
خەریکی ئاهو و ناڵین و گرینن
خەتا هەرچەند لەسەر خۆیانە «کوردان»
لەگەڵ یەکدا بەقار و جەور و قینن
لەگەڵ یەک تاڵ و ترش و توند و تیژن
لەگەڵ بێگانەدا وەک هەنگوینن
خوایا سا بە حەققی زاتی پاکت
بەوانەی لات شەفیعی موزنێبینن
بەزەییت بێ بە ئیسلاما ئەگەرچی
گوناهبار و ڕەفیقی فاجرینن
هیدایەتیان بدە بۆ ڕێی حەقیقەت
کە ڕێگەی ڕاستی ئەسحابی یەمینن
ببەخشە جورمی شاهۆناسناوی ئەدەبی یشت کە ئێوە
گوناهـ بەخشی عومومی موجرێمینن