ئەوەی ئەمڕۆ بە نامەردی دەسی حوکمی لە سەرمانە
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
2 خولەک
784 بینین
ئەوەی ئەمڕۆ بە نامەردی دەسی حوکمی لە سەرمانە
بزانن، خوێنەخۆری خۆمان و باپیر و پودەرمانە
بە فیشاڵ و درۆ و حیلە فریبیان داینەوە دیسان
نەتان زانیوە باوەڕ بەم بەم گرۆهانە زەرەرمانە
لە ڕۆژی شۆڕشا دەرفەت هەبوو، ئاخر لە دەستماندا
لە دەست دانی هەلی وا مانێعی فەتح و زەفەرمانە
وڵاتی کوردەواری گشتی میراتی گەلی کوردە
بەڵێ میراتی «باو باپیری» پڕ هێز و هونەرمانە
زمانی حاڵی کوردستان، ئەوا هاوار ئەکا دایم
ئەڵێ من ماڵی کوردم، شاخ و بن بەردی سوپەرمانە
بە خوێناوی گەلی کورد ئاودرا دەشت و دەر و دۆڵی
گوڵاڵە سوورەکانی بەرهەمی خوێنی جگەرمانە
لەسەر ماف و حەقی خۆمان ئەوەی سوپلە و دراوسێیە
هەمیشە هێزی جەنگ و تۆپ و تەیارەی لەسەرمانە
ئەوەی مسەتعمێرن چاویان لە ئاستمان کوێرە نابینن
کە ئەم مەخلۆقە نامەردە چە جەورێکی لەسەرمانە
ئەرێ ئەی «کۆمەڵی یەک گرتوو» تاکەی پرسیار ناکەن
بزانن ئەم دوڕوندانە چە مافێکیان لەسەرمانە؟؟
بە دەم خۆ ئیددیعایان وایە پشتیوانی مەزڵوومن
بەڵام دەرکەوت کە هەر فیشاڵە چی ئەی کەن زەرەرمانە
هەموو عالەم خەبەرداری وشەی ئەم کۆمەڵەن شاهۆناسناوی ئەدەبی
قسەی بێ کردەوە و پووچیان لەبەر مەددی نەزەرمانە