کوردە ئێوە بن و خوا بەسیە لەگەڵ یەک شەڕ مەکەن
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
728 بینین
کوردە ئێوە بن و خوا بەسیە لەگەڵ یەک شەڕ مەکەن
قەت بە هووشە و لووشە لووشی دوژمنان باوەڕ مەکەن
خاکی کوردستان بە خوێنی یەکتری ڕەنگین مەکەن
دوژمنی ناوخۆ! بە واتەی xxxxدەقی نائاشکرا بێفەر مەکەن
نۆکەری بێگانەکان سەر شۆڕییە بۆ کوردی مەرد
تێکەڵی قاز و قوڵەنگ و لەق لەق سەرگەڕ، مەکەن
ڕوو ڕەشی مێژوو مەبن دەستتان نەچێتە خوێنی یەک
کورد برای کوردە بە خوێنی یەکتری دەس تەڕ مەکەن
چاوێ هەڵ بێنن تەماشای بنج و بونیادتان بکەن
لەپەڕەی مێژوو بە کردەی ناڕەواتان پڕ مەکەن
دەرفەتی زۆرتان لە دەس دا هەر بە فیشاڵ و درۆ
چاو لە ڕەفتاریان مەپۆشن گوێ لە ئاستیان کەڕ مەکەن
جەوری ئەم هۆزە بە جۆرێکە بەرامبەر قەومی کورد
قەت لە بیر ناچێتەوە شاهۆناسناوی ئەدەبی لە بیری دەر مەکەن