بمدەرێ ئیقرارە نابێ کورد وەها داوا بکا

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  956 بینین
بمدەرێ، ئیقرارە، نابێ کورد وەها داوا بکا
با بڵێ: دەرچن لە خاکم ئیددیعای خۆی وا بکا
خاکی کوردستان ئەساسەن موڵکی باوکی کەس نییە
«ماڵی کوردە»، ماڵی خۆی نابێ لە کەس داوا بکا
کەی ئەمانە خاوەنی مافن لە ماڵی ئێمەدا
کوردی مەرد عەیبە تەمەللوت بۆ شتی ئاوا بکا
کورد بەمانە وابڵێن باشە بە دەنگێکی بوڵند
بۆچ بەرۆکتان گرتووین؟ دەرچن تەڵەب ئاوا بکا
کاکی خۆم بێگانە نەبووە قەت بە خاوەن ماڵی کورد
کورد ئەبێ ڕۆڵەی گەلی خۆی ماڵی خۆی ئاوا بکا
کوردە شاهۆناسناوی ئەدەبی شارەزای ئەحواڵی کوردستانە گشت
ڕێگەتان پیشان ئەدا، کوردیش ئەبێ هەروا بکا