جێی ئومێدی قەومی مەئیوست لە خەیراتی وڵات

مەرجی سەعد ئاباد
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  842 بینین
جێی ئومێدی قەومی مەئیوست لە خەیراتی وڵات
خالێدی کوردی دلێر و سەیفی جەوهەر داری کورد
دایما دەستە و، دۆعام بۆتان بە خۆشی هەر بژین
سەرکەون بۆ سەربڕینی دوژمنی خوێنخواری کورد
مەرجی سەعدئاباد و بەغدا بۆ ئەوە بەسرا کەوا
بەش بکەن گشتیان لەناوخۆ موڵکی قیمەتداری کورد
قەت نەبوو ڕۆژێک بە بێخەم سەر بنێنە سەر سەرین
یا نەگاتە عەرشی ئەعلا «ناڵە و هاواری کورد»